لە ماوەی 10 رۆژدا 42 كەس لە ئێران لە سێدارە دراون

 لە ماوەی 10 رۆژدا 42 كەس لە ئێران لە سێدارە دراون
لە ماوەی ئەم 10 رۆژەی دواییدا 42 كەس بە تۆمەتی جیاجیا لە شارەكانی سمنان؛ ورمێ؛ زاهێدان؛ سەقز؛ خورەم ئاباد و ساری لە سێدارە دراون. بەردەوامیی سێدارەدان لە ئێران چالاكوانانی مافی مرۆڤی هێناوەتە دەنگ.

بەپێی راگەیەندراوی دادگای پارێزگای سمنان دوو كەس لە گرتوخانەی ناوەندی پارێزگاكە لە سێدارە دراون و لە كرمانیش 6 زیندانی بە تۆمەتی قاچاغچێتی بە ماددە هۆشبەرەكانەوە لە سێدارە دراون.

شێركۆ مەعارفی زیندانیی كوردیش رۆژی دووشەممەی رابردوو لە گرتوخانەی سەقز لەسێدارەدرا؛ مەعارفی كاتێك كە دەیویست لە باشووری كوردستان بگەڕێتەوە بۆ ئێران دەستگیركرا.

دادگای پارێزگای كرمانشاش پێنج كەسی بە تۆمەتی كوشتن لە گرتوخانەی ناوەندی پارێزگاكە لە سێدارە دا .

هەروەها 17 كەسی دیكەی بەلۆچی بە تۆمەتی كوشتنی ژمارەیەك پاسەوانی سنوریی لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان لە سێدارەدا.
Top