ئاماری‌ قوربانیانی‌ سوریا

 ئاماری‌ قوربانیانی‌ سوریا
سكرتێری‌ گشتی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان ڕایگه‌یاند، كوژراوانی‌ جه‌نگی‌ سوریا گه‌یشتوه‌ته‌ زیاتر له‌ (100) هه‌زار، هه‌ندێك سه‌چاوه‌ی‌ میدیایی‌ ئه‌وروپاش به‌زیاتر له‌ (120) هه‌زاركوژراو ئاماره‌كه‌ی‌ بڵاوكردوه‌ته‌وه‌‌و ماڵپه‌ری‌ شه‌هیدانی‌ شۆڕی‌ سوریاش له‌داتای‌ ئه‌و قوربانیانه‌دا نوسیویه‌تی‌ نزیك به‌ (86) هه‌زار كوژراو هه‌یه‌.

به‌هۆی‌ ئه‌و به‌بڵاوییه‌ی‌ هێزه‌ دژ به‌یه‌كه‌كان‌و دۆسته‌كان له‌ناو خاكی‌ سورا هه‌یانه‌‌و كار ناكرێت به‌شێوه‌یه‌كی‌ فه‌رمی‌ داتا‌و ئاماری‌ قوربانیان‌و كوژراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆیی‌ ئه‌و وڵاته‌ ئاشكراو ڕوون نییه‌، هه‌ر شوێنێك به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و ئاماره‌ی‌ ده‌گاته‌ ده‌ستی‌ زانیاری‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌ یان قوربانیان‌و كوژراوان به‌گوێره‌ی‌ خواست‌و ئامانجه‌كانی‌ بڵاویده‌كاته‌وه‌.

ئاماری‌ ماڵپه‌ڕی‌ (شه‌هیدانی‌ سوریا) له‌یه‌كه‌م ڕۆژی‌ ڕاپه‌ڕینی‌ گه‌لانی‌ سوریاوه‌ هه‌تا ڕۆژی‌ (4-11-2013) ژماره‌ی‌ قوربانیانی‌ به‌شێوه‌ی‌ ئامارێكی‌ ته‌واو زانستی‌ بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ تێیدا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، (85) هه‌زار‌و (963) هاوڵاتی‌ سوریا كوژراوه‌، له‌ماوه‌ی‌ (962) ڕۆژدا كه‌به‌شێوه‌ی‌ ڕێژه‌یی‌ ده‌كاته‌ (89)‌و له‌ده‌یا چوار كوژراو بۆ هه‌ر ڕۆژێك.
Top