وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سعودیه داواى چوونه ده‌ره‌وه‌ى ئێران له سوریا ده‌كات
فه‌یسه‌ڵ سه‌باره‌ت به پێوه‌ندی دوو قۆڵى نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئه‌مه‌ریكا گوتى ناكۆكی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكادا شتێكی ئاساییه‌و هه‌مووی سه‌باره‌ت به شێوازه‌و ناكۆكی سه‌ره‌كی له‌باره‌ى ئامانجه‌كانه‌وه نییه. هاوكات ئاماژه‌ى به ته‌نگژه‌ى سووریا كرد‌و گوتی سعوودیه ده‌رك به گرنگیی وتوێژ له‌باره‌ى سووریاوه ده‌كات وه‌ك فاكته‌رێك بۆ كۆتایی هێنان به‌و ململانێیه به‌ڵام ناشێت ئه‌و وتووێژانه تا هه‌تایه به‌رده‌وام بن.
لاى خۆیه‌وه جۆن كێری رایگه‌یاند ئه‌مه‌ریكا رێگه به ئێران نادات چه‌كی ئه‌تۆمی دروست بكات و به‌رپرسیاریه‌تی سه‌ره‌كیش ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى ئێران بۆ ئه‌وه‌ى بیسه‌لمێنێت به‌رنامه‌كه‌ى به‌رنامه‌یه‌كی ئاشتیانه‌یه.
هاوكات وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا ستایشی سعوودیه‌ى كرد‌و به هاوپه‌یمانێكی زۆر گرنگی وڵاته‌كه‌ى ناوزه‌دى كرد‌و رایگه‌یاند پێوه‌ندی نێوان وڵاته‌كه‌ى و سعوودییه ستراتیژی و گرنگه. هاوكات رایگه‌یاند به‌شار ئه‌سه‌د شه‌رعیه‌تی له‌ده‌ست داوه و ده‌بێت ده‌سه‌ڵات جێ بهێڵێت بۆ ئه‌وه‌ى حكوومه‌تێكی كاتی پێكبێت.
روونیشی كرده‌وه كه هه‌وڵ و كۆششێكی زۆر له ئارادایه بۆ ئه‌وه‌ى كۆنگره‌ى ژنێڤ دوو له‌مه‌ڕ سووریا به زووترین كات ببه‌سترێت له‌گه‌ڵ درێژه‌دان به یارمه‌تیدانی ئۆپۆزسیۆنى سووریا.