دواى ئه‌وه‌ى عه‌لى خامه‌نه‌یى رابه‌رى بالاى شۆرشى ئیسلامى ئێران له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ل قوتابیانى زانكۆ، پشتگیرى خۆى بۆ شاندى دانوستانكارى ئێرانى ده‌ربرى، حه‌سه‌ن روحانى سه‌رۆكى ئێران سوپاسگوزارى خۆى بۆ پشتگیرى كردنى عه‌لى خامه‌نه‌یى له سیاسه‌تى ده‌ره‌وه راگه‌یاند و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه دیپلۆماسیه‌تى حكومه‌ت پابه‌ندبوونه به داخوازیه‌كانى گه‌ل و رێنماییه‌كانى رابه‌رى ئێران. هاوكات روونیشیكرده‌وه كه به بێ داخوازى و پشتگیرى گه‌لى ئێران و رابه‌رى شۆرشى ئیسلامى، حكومه‌تى ئێران ناتوانێت ئه‌و ئه‌ركه قورسه جێبه‌جێ بكات.
هه‌روه‌ها روحانى ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه گه‌لى ئێران هیچ دوژمنایه‌تیه‌كى له‌گه‌ل گه‌لى ئه‌مه‌ریكا نییه، به‌لام ئه‌وه‌ى گه‌لى ئێران له‌گه‌ڵیدا نه‌بووه و ناشبێت، سیاسه‌تى دوژمنكارانه‌یه. هه‌روه‌ها سه‌رۆكى ئێران جه‌ختیكرده‌وه كه ئێران له دانوستانه‌كاندا جددیه‌و و ده‌یه‌وێت له‌گه‌ل جیهاندا به شێوه‌یه‌كى لۆژیكى پرس و گرفته‌كانى چاره‌سه‌ر بكات.