رۆژنامه‌ى ئیندیپێندێنت: به‌ریتانیا به‌ رێگاى تۆڕى ئه‌لیكترۆنییه‌وه‌ سیخوڕى له‌سه‌ر ئه‌ڵمانیا كردووه‌

 رۆژنامه‌ى ئیندیپێندێنت: به‌ریتانیا به‌ رێگاى تۆڕى ئه‌لیكترۆنییه‌وه‌ سیخوڕى له‌سه‌ر ئه‌ڵمانیا كردووه‌
به‌ گوێره‌ى رۆژنامه‌ى ئیندیپێندێنتى به‌ریتانى، یه‌كێك له‌و به‌ڵگه‌نامه‌ نهێنیانه‌ى كه‌ ئیدوارد سنۆدن فه‌رمانبه‌رى ده‌زگاى ئاژانسى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مه‌ریكا ئاشكراى كردووه‌، به‌ریتانیاش تۆرێكى سیخوورى ئه‌لكترۆنى له‌ نزیك ژوورى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌ڵمانیا كه‌ به‌ ئه‌لبۆندستاك ناسراوه‌ له‌گه‌ڵ ژوورى نووسینگه‌ى راوێژكارى ئه‌ڵمانیا داناوه‌.

وه‌ك رۆژنامه‌كه‌ بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، به‌ریتانیا له‌سه‌ربانى باڵیۆزخانه‌كه‌ى له‌ ئه‌ڵمانیا به‌ وردى و به‌ رێگاى تۆڕى سیخوورى ئه‌لێكترۆنییه‌وه‌ چاودێرى ژوورى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و ژوورى نووسینگه‌ى ئه‌نگێلا مێركڵ راوێژكارى ئه‌ڵمانیاى كردووه‌ و ئه‌م زانیارییانه‌ش رۆژنامه‌كه‌ له‌ چوارچێوه‌ى به‌ڵگه‌نامه‌ نهێنییه‌كانى سنۆدن ئاشكراى كردووه‌، بۆیه‌ پێشبینى ده‌كرێت ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا له‌ كارى سیخووریكردن به‌سه‌ر سه‌رۆك و سه‌ركرده‌كانى وڵاتانى جیهان هاوبه‌ش بن و پێكه‌وه‌ ئه‌و كاره‌یان كردبێت
Top