سوریا .. له باشووری دیمه‌شق بۆردومان و شه‌ڕ و پێكدادان به‌رده‌وامه و سه‌ركرده‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی سوپای ئازاد له حه‌له‌ب ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه
له‌لایه‌كی دیكه‌وه عه‌قید عه‌بدولجه‌بار عه‌گیدی سه‌ركرده‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی له حه‌له‌ب ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه له‌ناو سوپای ئازاد هۆكاره‌كه‌شی بۆ نه‌بوونی هه‌ڵوێستێكی بوێرانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رامبه‌ر به سوریا و هه‌ڵه‌كانی به‌شێك له كه‌تیبه‌كانی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن گه‌رانده‌وه .
له‌لایه‌كی دیكه‌وه عه‌قید ریاز ئه‌سعه‌د كه ئه‌فسه‌رێكی جیابووه‌وه‌ی رژێمی سوریایه و دامه‌زرێنه‌ری سوپای ئازاده ، ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه گوایه له ده‌وروبه‌ری شاری لازقییه له ئاكامی هێرشێكی ئاسمانییه‌وه كوژراوه . له به‌یاننامه‌یه‌كدا ریاز ئه‌سعه‌د له لاپه‌ره‌ی خۆی له مالپه‌ری تویته‌ر بڵاویكردۆته‌وه و تیایدا هاتووه كه رژێم ده‌مانترسێنێ به مردن و ئێمه‌ش عه‌شقی شه‌هاده هێنانیین ، سڵاو‌و رێزی بۆ هه‌موو ئازادێكی سوریا له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی سوریا نارد و گوتی دڵنیابن كه من سه‌لامه‌تم و ته‌ندورستیم زۆر باشه .
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه جۆن كیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دوێنێ له قاهیره رایگه‌یاند كه ناكۆكی واشنتن و ریاز سه‌باره‌ت به سوریا ته‌كتیكه و ئامانج نییه كه ده‌مانه‌وێت ده‌سه‌لات له‌و وڵاته بگۆردرێت .
كیری شه‌وی رابردوو گه‌یشته سعودییه‌و وه‌ك هه‌ولێك بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی ئه‌و تێنه‌گه‌یشتنه‌ی كه هه‌یه له نێ,ان ئه‌مه‌ریكا و سعودییه سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی مامه‌ڵه كردن له گه‌ڵ دۆسیه‌ی سوریا و ئێران و میسر. سه‌ردانه‌كه‌ی جۆن كیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ ناوچه‌كه یازده رۆژ ده‌خایه‌نێت كه له قاهیره‌وه ده‌ستیپێكرد .به‌پێی راپۆرته‌كان؛ سعودییه توره‌یه له‌سه‌ر پاشگه‌ز بوونه‌وه‌ی باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی دژ به رژێمی سوریا .
كیری له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له گه‌ڵ هاوتا میسرییه‌كه‌ی نه‌بیل فه‌همی رایگه‌یاند كه هه‌ندێ وڵات هه‌وڵیاندا كه ئه‌مه‌ریكا هه‌لوێستی به‌رامبه‌ر سوریا به شێوه‌یه‌ك بێت و ئێمه‌ش كارێكی ترمان كرد . روونیشیكرده‌وه كه ئێمه هه‌موومان له ئامانج هاوبه‌شین ئه‌ویش دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی ئینتیقالییه له سوریا و ره‌خساندنی هه‌لێك بۆ گه‌لی سوریا بۆ دیاریكردنی ئاینده‌ی خۆی .
بڕیاره ئه‌مڕۆ كیری له سعودییه چاوی به شا عه‌بدولڵا بن عه‌بدولعه‌زیز شانشینی سعودیه بكه‌وێت و چه‌ندین ه‌مه‌سه‌له‌ی گرنگ تاوتۆی بكه‌ن له‌وانه دۆسیه‌ی سوریا و ئێران .
له‌لایه‌كی دیكه ئه‌حمه‌د جه‌ربا سه‌رۆكی ئیئتیلافی نیشتیمانی له سوریا له وته‌یه‌كیدا له كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌ب كه له باره‌گای كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی له قاهیره به‌رێوه چوو رایگه‌یاند كه بڕیاری داوه نه‌چێته كۆنگره‌ی ژنێف دوو تا ته‌واو ده‌سته‌به‌ری سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌لات نه‌كات بۆ هه‌موو پێكهاته‌كان و دامه‌زراوه‌كان .
روونیشیكرده‌وه كه ژنێف دوو بێ روونی ئه‌م ئامانجه بوونی نابێت و گوتی پێویسته خشته‌یه‌كی كاتی دیاری بكرێت بۆ گۆرینی ده‌سه‌لات و هه‌روه‌ها نابێت ئێران ئاماده‌ی دانوستانه‌كان بێت . جه‌ختیشی كرده‌وه كه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌گه‌ر نه‌توانێت ژنێف یه‌ك جێبه‌جێ بكات ئه‌وا ژنێف دوو بوونی نابێت .