دەست لە كار كێشانەوەی ئەفسەرانی سوپای توركیا

 دەست لە كار كێشانەوەی ئەفسەرانی سوپای توركیا
سەرۆك ئەركانی سوپای توركیا رایگەیاند كە دوای ئاشكرا كردنی بڕیاری دادگای باڵاتی توركیا لە بارەی دۆزی پلانی كودەتای بالیۆزەوە رێژەیەكی زۆری ئەفسەرانی سوپای توركیا دەستلەكار كێشانەوەی خۆیان پێشكەشی سەرۆك ئەركانی سوپا كردووە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی سۆن سەیفەی توركی بڵاویكردەوە كە سەرۆك ئەركانی سوپای توركیا رایگەیاندووە، دوای ئاشكرا كردنی بڕیاری دادگای باڵای توركیا لە بارەی دۆزی پلانی كودەتای بالیۆز، ژمارەیەكی بەرچاو لە ژەنەڕاڵ و بەرپرسانی پایە بەرزی سوپای توركیا وەكو دەربڕینی ناڕەزایەتی خۆیان لە بەرامبەر ئەو بڕیارە دەستیان لە كار كێشاوەتەوە.

سەرۆك ئەركانی سوپای توركیا ئاماژەی بەوە داوە كە دوای بڕیاری دادگای باڵای توركیا لە سەر دۆزی پلانی كودەتای بالیۆز بێجگە لە بەرپرسان و ژەنەڕاڵانی سوپا ژمارەیەك زۆر ئەفسەریش دەستیان لە كار كێشاوەتەوە و لە سەرەتای مانگی ئەیلوولەوە تا سەرەتای مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بە گشتی 710 ئەفسەری سوپا دەستیان لە كار كێشاوەتەوە.
Top