عەبدوڵڵا گول: كەس بۆی نییە قۆناغی چارەسەری تێكبدات
لەمبارەیەوە ماڵپەری سەرۆك كۆماری توركیا بڵاویكردەوە كە عەبدوڵڵا گول لە سكۆتڵەندا رایگەیاندووە كە توركیا لە سەر ویست و داوای خەڵكی خۆی دەستی بە پرۆسەی ئاسایی كردنەوەی توركیا و قۆناغی چارەسەر كردنی پرسی كورد كردووە و كەس بۆی نییە یاری بە ویست و داواكاری خەڵكی توركیا و ئیرادەی توركیا بكات و قۆناغی چارەسەری تێك بدات.
عەبدوڵڵا گول هەروەها لەبارەی ئەو لێدوانانەوە كە بانگەشەی كۆتایی هاتنی قۆناغی چارەسەری دەكەن رایگەیاندووە كە ئەو جۆرە لێدوانانە بەبێ مانان و ئەو كەسانە كە ئەو جۆرە لێدوانانە دەدەن تەنیا مەبەستیان ئەوەیە كە سیاسەت بە قۆناغی چارەسەری پرسی كورد بكەن، بۆیە دەبێ هەر كەس هۆشیار و هەستیار بێ و بە هیچ شێوەیەك بە قۆناغی چارەسەری پرسی كورد سیاسەت نەكات