زانكۆیەكی كوردی لە توركیا دەكرێتەوە

 زانكۆیەكی كوردی لە توركیا دەكرێتەوە
رێكخراوی مێزۆپۆتامیا بۆ دامەزراندندنی زانكۆی كوردی كە بە زمانی كوردی پەروەردە و لێكولینەوە بكات دەستی بە ئامادەكاریەكان كرد.

بەپێی هەواڵێكی (AA) رێكخراوی مێزۆپۆتامیا بۆ دامەزراندندنی زانكۆیەك كە پەروەردەی كوردی تێدا هەبێ، دەست بەكار بوو، ئەندامانی ئەو رێكخراوە رۆشنبیران و هونەرمەندان و كەسایەتی ئاكادیمی كوردن و هونەرمەندی بەناوبانگی كورد (شڤان پەروەر) و ژمارەیەك بازرگان و كەسایەتی ئەو رێكخراوە بەرێوەدەبەن و ناوەندی رێكخراوەكە لە دیاربەكرە و كەسانی ئاكادیمی و پسپۆر پلانی ستراتیژی بۆ پرۆگرامەكانی دادەرێژن.

جێگری سەرۆكی گشتی لە رێكخراوی مێزوبوتامیا مەحمود توگروڵ بۆAAگوتی: رێكخراوی مێزۆپۆتامیا بۆ دامەزراندنی یەكەم زانكوی كوردی لە دیاربەكر كە پەروەردە و فێركردن بەزمانی كوردی تێدا بەڕیوەدەچێت، دەستی بە كارەكای كرد. یەكەم كۆلێژی ئەو زانكۆیە بەناوی كۆلێژی زمانی كوردیە كە تایبەتە بە ئامادەكردنی مامۆستای زمانی كوردی گەر پەروەردەكرن بە زمانی كوردی لە توركیا دەستپێبكات پێویستیان بە ماموستا دەبێ، بۆیەئێمە كادیر و ماموستای كوردی لەو زانكویە پێدەگەینین.
Top