ئێران: تەقە لەو کەسانە دەکرێت کە5 کیلۆمەتر لە سنووری ناوچەی شنۆ نزیک ببنەوە
بە پێی هەوالێکی ئاژنسی ئێرنای ئێران. هێزەکانی رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە رێگای نامەیەکەوە ئەو بڕیارەیان بۆ شۆرای بەخشی نەڵۆس ناردووە و داوایان لە بەرپرسی ئەو شۆڕایەش کردووە کە واژۆ و رەزامندی خۆی لەو باریەوە بنوێنێ، بڕیاری تەقەکردن لە هێزەکانی رژیمی ئێران لە هاووڵاتییان لە کاتێک دایە کە وەک وەک کوردستان میدیا ریاگەیاندووە: هەندێ کەس بە شێوەیەکی ئاسایی هاتوچۆی ئەو سنوورانە دەکەن و هێزەکانی رژیمیش نە تەقەیان لێ دەکەن و نە پێشیان لێ دەگرن بۆ ئەوان سنوور ئازادە.
شایەنی باسە : باردودۆخی ئەمنیەتیی شارەکانی کوردستان و بەتایبەت سنوورەکان، پاش ئیعدامی ژمارەیەک زیندانیی سیاسیی کورد و شەری پژاک و پاسداران ئاڵۆزاوە و هێزەکانیش پێش بە هەرچەشنە کۆبوونەوەیەکی چەند کەسی لە زۆربەی شارەکانی کوردیدا لە رۆژ هەڵاتی کوردستان دا دەگرن.