تورکیا.. پاسەوانی گوندەکان 38گوندیان سوتاندوە
جێگری لقی ئامەد بە ئاژانسی ئەنادۆڵی ورکی راگەیاندووە : بروامان وایە لەم ماوەیەدا کە بە قۆناغی پرۆسەی ئاشتی ناو دەبرێ یەکەم شت پێویستە سیستمی پاسەوانی گوندەکان لاببرێ ئەو هەنگاو زۆرتر خزمەت بە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دەکات، جیھان ئولسەن جێگری لقی دیاربەکری مەزڵوم-دەر، لە کۆبوونەوەیەکدا ئەوەشی
خستەروو: لە قۆناغی پرۆسەی ئاشیدا داوای چەکدانان دەکرێ، بوونی پاسەوانی گوندەکان و پیاسەکردنیان بە چەکەوە واتای ئەوەیە رژێم لایەنگری تاوان و بەرھەمھێنانی تاوانبارانە. جیھان ئولسەن ئاماژەی بەوە دا: بەپێی لێکۆڵینەوەکان لەنێوان ساڵانی 1990-2009، پاسەوانی گوندەکان299ھێرشیان ئەنجام داوە و تێیاندا199کەس بوونەتە قوربانی و 212کەسیش بریندار بوون. پاسەوانەکان 38گوندیان سوتاندوە، خەڵکی 14گوندیان دەربەدەر کردوە و گوندەکانیان چۆڵ کردوون، 454کەسیش توشی ئازار و ئەشکەنجە ھاتوون. دەستدرێژێی سێکسی لە 12کەس کراوە، بەڵام لەبەرئەوەی دەوڵەت لەپشتیان بووە، جگە لە چەند سزایەکی بچووک، ھیچکامیان سزایەکی ئەوتۆ نەدراون. سیستمی پاسەوانی گوندەکان میکانیزمی تاوانە و دەبێ لاببرێ.