مۆبایل لە دوو ناوچەی جیهان قەدەخەیە
خەڵکی شارۆچکەی یارمیچ لە رۆژهەڵاتی ئۆکڕاینا، کە نزیکەی 10 هەزار کەس دەبن، بەکارهێنانی مۆبایلیان قەدەخەکرد و داوای لابردنی ئەو تاوەرانەی مۆبایلیان کرد، کە لە شارۆچکەکە هەیە، بە گومانی ئەوەی ئەو تاوەرانە و تیشکەکانیان، هۆکاری نەخۆشی خەڵکەکەیە.
ئەم ترسەی خەڵکی ئەم ناوچەیە لە تیشکەکان، لەو کارەساتەی ساڵی 1986 بەسەر سەرچاوەی ناوەکی ئەو وڵاتە هاتووە، سەرچاوەی گرتووە.
دووەم ناوچەی جیهان، كە پەیوەندیكردن بە مۆبایل تێیدا قەدەخەیە، شارۆچكەی گرین هیڵە لە رۆژئاوای ویلایەتی ڤێرجینیا لە ئەمریکا، لەوێش زۆری و لە رادەبەدەریی تیشكدانەوە، بەكارهێنانی مۆبایلی قەدەخەکردووە.
رووداو