هێزەكانی پاكستان خرانە حاڵەتی \"ئەوپەری ئامادەباشی\""ـیەوە "

 هێزەكانی پاكستان خرانە حاڵەتی \
كوشتنی سەركردەی تاڵیبان، هێزەكانی پاكستانی خستە حاڵەتی \"ئەوپەری ئامادەباشی\""ـیەوە.

دوای كوشتنی حەكیموڵا مەحسوود، سەركردەی تاڵیبانی پاكستان لە بۆردومانێكی فڕۆكە بێ فڕۆكەوانەكانی ئەمەریكاوە، هێزەكانی پاكستان خرانە ئەوپەری حاڵەتی ئامادەباشیەوە.

میدیاكانی پاكستان باس لەوە دەكەن، كە پرسەی حەكیموڵا مەحسوود لە ناوچەی هۆزنشینەكانی باكووری وەزیرستان بەڕێوەدەچێت.

هاوكات حكومەتی پاكستان رایگەیاند، ئەو بۆردومانە هەوڵەكانی حكومەتی پاكستانی لەناوبرد، كە بەمەبەستی بەرقەراركردنی ئاشتی لەگەڵ تاڵیبانی پاكستان لە ئارادابوو.

مەحسوود رۆژی هەینی لە گوندێك بەناوی میران شا لە ناوچەكانی باكووری وەزیرستان بەهۆی هێرشێكی هێزەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئەو ئۆتۆمبیلەی مەحسود و چەند چەكدارێكی تالیبانی هەڵگرتبوو، كوژرا و چوار چەكداری دیكەش لە هێرشەكەدا كوژراون، كە یەكێكیان ئامۆزای مەحسوودە. سەرچاوەكان باس لە كوژرانی چەند كەسێكی مەدەنیش دەكەن.

مەحسود یەكێك بوو لەوانەی لە لیستی داواكراوەكانی ئەمریكادا بوو، ئەمریكاش 5 ملیۆن دۆلاری وەك پاداشت تەرخان كردبوو بۆ هەركەسێك، زانیاری وورد لەسەر شوێنی مەحسوود بدات.







رووداو"
Top