وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەسەردەكاتەوە

 وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەسەردەكاتەوە
بڕیارە سبەی یەكشەممە 3.11.2013 وەزیری دەرەوەی ئەمریكا سەردانی میسر بكات و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو ولاتە كۆببێتەوە، لە گەشتێكیدا، كە بڕیارە 7 وڵاتی دیكەش بگرێتەوە.

بەپێی هەوالێكی ئاژانسی ئەنادۆل، ماوەی مانەوەی جۆن كێری، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كەم دەبێت و دیارنییە چەند رۆژ لەو وڵاتە دەمێنێتەوە.

بەدر عەبدولعاتی، گوتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی میسر رایگەیاند، كە سەردانی كێری بۆ میسر پەیوەندی بە دادگایی كردنی محەممەد مورسی، سەرۆكی لەكارلادراوی ئەو وڵاتە نییە، كە بڕیارە رۆژی دووشەممە 4.11.2013 داداگایی بكرێت.

هەفتەی رابردوو وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە رۆژی 3 تشرینی دووەم، كێری بەسەردانێكی فەرمی دەچێتە رۆژهەڵاتی ناوەراست و سەردانی چەندین وڵات دەكات، لەوانەش سعودیە، فەڵەستین، ئیسرائیل، ئوردن و ئیمارات وێرای جەزائیر و مەغریب، بەڵام سەردانەكەی كێری بۆ میسر لەپلانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاشكرا نەكرابوو، بەو هۆیەشەوە پێدەچێت كۆبوونەوەی كێری لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە داخراوبێت.




رووداو
Top