هێرش دەکرێتە سەر فڕۆکەخانەی لۆس ئەنجلس

 هێرش دەکرێتە سەر فڕۆکەخانەی لۆس ئەنجلس
کەسێک هێرشدەکاتە سەر فڕۆکەخانەی لۆس ئەنجلس و کارمەندێک دەکوژێ و چەند کەسێکی دیکەشی بریندارکرد.

کەسێک هێرش دەکاتە سەر فڕۆکەخانەیەکی لۆس ئەنجولوس، بە هۆیەوە کارمەندێکی ئیداری ئاسایشی فرۆکەخانەی گواستنەوە لە لۆس ئەنجلس ئەن کوژرا و جەند کەسێکی دیکەش برینداربوون،دواتر کەسەکە بە برینداری لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا.

لە راگەیاندروێکدا، پۆلیسی فیدڕالی ئەمریکی FBI بڵاوی کردەوە، کە جەکدارەکە ناوی سیانسایە وتەمەنی ٢٣ ساڵە، لەناو چانتاکەیدا جەکێکی هەڵگرتبوو لەگەڵ نامەیەکدا، کە لێی نووسراوە، \"من دەمەوێت فەرمانبەرەکانی ئەو فرۆکەخانەیە بکوژم\"".

لە لێکۆڵیەنەوەکاندا سیانسا دانی بەوە ناوە، کە هۆکاری ئەنجامدانی ئەو کارەی بۆ بێ ئومێدی لە حکومەت گەڕاندەوە و هیج مەبەستی ئازاردانی خەڵکی بێتاوان نەبووە.

بەهۆی ئەم رووداوەوە زیاتر لە 700 گەشتی فرۆکەوانی لە ئەمریکا وەستان.

ئەم جۆرە رووداوانە ناو بەناو لە ئەمریکادا روودەدەن، لە رووداوێکی هاوشێوەشدا، 10 رۆژ لەمەوبەر، قوتابییەک مامۆستایەکی خۆی کوشت و دوو قوتابی دیکەشی بریندارکرد، دواتریش خۆشی کوشت.






رووداو"
Top