ئەردۆغان ئاشووریەکان بۆ ئەو ماڵە دەگەڕێنێتەوە کە لێی دەرکرابوون
پارتی دادو گەشەپێدان لە تورکیا، پێچەوانەی حکومەتە سیکۆلاریەکانی پێشتر، کە هەستێکی بێ متمانەیی نەتەوەیان بەرامبەر بە کەمینەکان هەبووە، خۆی بە پارێزەری مافە ئایینی و مافی کەمینەکان دەزانێت، لەوەتەی لە ساڵی 2000 ەوە دەسەڵاتی گرتووەتە دەست.
سەرەڕای ئەو گەڕانەوە شەرمنانەیان، کەچی تێپەڕاندنی قۆناخەکانی رابردوو زۆر زەحمەتە، لە کاتێکدا، مێژووی ئەو وڵاتە پڕبووە لە شەڕی خوێناوی نێوان زۆرینەی مسوڵمانان و کەمینە نا مسوڵمانەکان.
کۆمەڵگای ئاشووری، کە لە پێشوودا سەدان هەزار کەس دەبوو، ئێستا بەهۆی هەڵمەتی پاکتاوی رەگەزی و راگواستنی زۆرەملێ و رێوشوێنەکانی حکومەت بۆ شەڕ لە دژی کوردانی ئەو وڵاتە، زیانی زۆریان بەرکەوت و ژمارەیان لە کەمی دا، تاوەکو ئێستاش ئاشووریەکان بۆیان نییە رێوەڕەسمە ئاینییە تایبەتەکانیان لەو وڵاتە جێبەجێبکەن، پیاوانی ئایینی ئاشووریش لە لایەن حکومەتەوە مووچەیان پێنادرێت.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە 30 ئەیلولی رابردوو کاتێک پاکێجە دیموکراسییەکەی راگەیاند، بۆ یەکەمجار رێگەی بە کەمینەکان دا قوتابخانەی تایبەت بە خۆیان هەبێت، هەروەها رەزامەندیشی نیشاندا ئەو زەویانە بگەڕێنێتەوە، کە لە ساڵی 1600زایینی لە دێری مار جوبرائیک زەوتکرابوون، کە دەکەوێتە دووری 8 کیلۆمەتر لە شارۆچکەی کەفرە، کە ئەو شارۆچکەیە شوێنی حەجی ئاشوورییەکانە لە سەرتاسەری جیهان.
لە پێش سەدەی بیستەم تورکیا نیشتیمانی زیاتر لە 700 هەزار ئاشووری بوو، بەڵام ئێستا ژمارەیان تەنها 20 هەزار کەسە، کە 17 هەزاریان لە ئیستەنبوڵن و لە باشووری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتەوە کۆچیان بۆ کردووە.
بەگوێرەی گوتەی عیسا دوغدۆ، جێگری سەرۆکی دەزگای گابریل مۆر، کە سەرپەرشتی دێری شارۆچکەی گابریل مۆر دەکات، لەم چەند ساڵانەی دواییدا شارۆچکەی گابرییل مۆر تاکە شوێنی نیشتەجێبوونی ئاشوریەکان بووە.
گەڕانەوە بۆ رەگوڕیشە:
واقیعی ئێستای مۆر گابرییل رەنگدانەوەی هەڵوێستی حکومەتەکانی تورکیایە بەرامبەر کەمینە گاورەکانی ئەو وڵاتە، لە ساڵی 2008 دەوڵەت زەویەکی زۆری لێ دابڕین و بەسەر گوندنشیە مسوڵمانەکانی دەوروبەری دابەشکرد، لەو کاتیشەوە شارۆچکەکە شەڕێکی یاسایی دۆڕاو دەکات لە پێناو گەڕانەوەی ئەو زەویانە.
دۆغدۆ دەڵێت: تورک دوێنێ هاتوونەتە ئێرە، ئەی پێش ئەوان کێ لێرەبووە؟ ئێمە. ئایا ئەوە دەبێت کە ئێمە بۆ ماوەی 1600 ساڵ ئەم زەویانەمان بەشێوەیەکی نایاسایی داگیرکردبێت؟
مافی کەمینەکان لەمدواییانەدا بەهۆێ هەوڵەکانی حکومەتی وڵاتەکە پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخٶی بینیوە، ئەمەش دوای ئەوەی ئەو وڵاتە گفتوگۆکانی بۆ قبولکردنی لە یەکێتی ئەوروپاوە لەوەتەی 2005 ەوە دەستپێکردووە.
رووداوی