ئیسرائیل 26 بەندكراوی فەلەستینی ئازاد دەكات

ئیسرائیل 26 بەندكراوی فەلەستینی ئازاد دەكات
دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل 26 كەسی لەوانەی ماوەیەكی درێژە بەند كراون ئازاد دەكات .

وەزیری كارووباری كۆمەلایەتی فەلەستینی عیسا قەراقع ڕایگەیاند: فەلەستین ئامادەی جێ‌ بەجێ‌ كردنی ئەو ڕیككەوتنامەیە كە لە نێوان حكوومەتی ئیسرائیل و دەسەڵاَتی فەلەستین داهەیە لەژێرچاودیری ئەمەریكا بۆدەست پێكردنەوەی دانووستانی ڕاستەوخۆ.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بەند كراوەكان گەیشتنەوە ناو كەرتی غەزە ،لەكاتی چاوپێكەوتنی بەندكراوەكاندا خۆشی و گریان تێكەڵ بەیەكتری بوون ،ئەوانەی بۆچەند كاتژمێرێكی زۆر لەچاوەڕوانی گەیشتنەوەیان بوون دوای ڕاگەیاندنی ئازادبوونیان ، هەندێك لەبەندكراوەكاندا ماوەی 20 ساڵە خێزانەكانیان نەبینیوە .

حكوومەتی ئیسرائیل گڵۆپی سەوزی بۆئەو بەندكراوانەی ماوەیەكی دوورو درێژە بەندكراون داگیرساند ، دادگای باڵای ئیسرائیلی پێچەوانەی بڕیاری ئازاد كردنی بەندكراوە فەلەستینیەكانە.

هەروەها هیچ پاساواێك نیە لەچوارچێوەی یاسایی بێت بۆئەوەی حكوومەت قەدەغە بكات لەو بڕیارە ، سەرچاوەیەك لەنووسینگەی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیلی بنیامین ناتانیاهۆ ڕایگەیاند : ئەم بڕیارە لە28 تەمموز دەرچووە بۆ دەست پێكردنەوەی دانووستانی ئاشتی لەنێوان هەردوو حكوومەت.





BBC
Top