ئیسرائیل ئامادەکاری بۆ روبەرووبونەوەی بومەلەرزەی وێرانکەر دەکات
رادیۆی ئیسرائیل لە زاری ریگفی گواستییەوە، كە دەبێ لایەنە پەیوەندیدارەكان ئەو بابەتە بە شێوەیەكی جدیی وەربگرن، ئاماژەی بەوەش كرد لەماوەی ساڵانی رابردوودا،زۆربەی حكومەتە جیاوازەكانی ئەو وڵاتە ئەو بابەتەیان گفتوگۆ كردووە،بەڵام هیچ بڕیارێكیان نەداوە.
رادیۆی ئیسرائیل ئەوەشی راگەیاند، كە لیژنەی ناوخۆ كۆبووەتەوە دەربارەی ئەو زنجیرە بومەلەرزانەی، كە باكووری وڵاتیان گرتووەتەوە، پسپۆڕێكیش داوا دەكات، كە بناخەی باڵەخانەكان بەهێزبكرێت لە بینا كۆنەكانەوە تاوەكو دەگاتە ئەو خانووانەی ساڵی 1980 دروستكراون، كە ژمارەیان دەگاتە سەد هەزار باڵەخانە.
چەند رۆژێك پێش ئێستا گیلعاد ئیردان بەرپرسی پاراستنی بەرەی ناوخۆی ئیسرائیلی، سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی كرد بۆ هەڵسەنگاندنی دەرەنجامی ئەو بومەلەرزانەی ئیسرائیلی گرتووەتەوە و بڕیاری دا، بەردەوام بن لە ئامادەكارییەكانی بەرەی ناوخۆیی بۆ رووبەڕووبونەوەی ئەگەرە جیاوازەكان.
پەیمانگای لێكۆڵینەوەی جیۆفیزیای ئیسرائیلی بڵاویكردووەتەوە، ئەو بومەلەرزە بچووكانەی لەم دواییانە باكووری وڵاتی گرتەوە، واتای ئەوە نییە، كە بومەلەرزەی گەورەتر رووبدەن.
پسپۆڕانی بواری جیۆلۆجیش رایدەگەیەنن، كە هەموو ساڵێك بە دەیەها بومەلەزرەی لەو شێوەیە تۆمار دەكرێن، لەگەڵ ئەوەشدا پێشیبینی روودانی بومەلەرزە ناكرێت لە ماوەیەكی نزیكدا.
زیاتر لە هەفتەیەكە چەندین بومەلەرزەی بچووك ئیسرائیلی گرتووەتەوە، هاوكات چەندین بومەلەرزەی دیكەش لە ناوچەكانی دیكەی دەریای ناوەڕاست تۆمار كراون، لە سەرووی هەموویانەوە میسر، تونس و دوورگەی كریتی یۆنانی.
رووداو