یەمەن..كەسی دووەمی رێكخراوی تیرۆریستی قاعیدە كوژرا

یەمەن..كەسی دووەمی رێكخراوی تیرۆریستی قاعیدە كوژرا
گوڵان: بە گوێرەی ئاژانسی دەنگوباسی رۆیتەرز، رێكخراوی تیرۆریستی قاعیدەی لە نیمچە دورگەی عەرەب لە سەر زاری یەكێك لە سەركردەكانیەوە، مردنی سەعید شەهری سعوودی كە پیاوی دووەمی ناو قاعیدە بوو دووپات كردەوە. وەك رۆیتەرز روونی كردووەتەوە، ئیبراهیم ئەلربیش كە سەركردەیەكی رێكخراوی تیرۆریستی قاعیدەیە لە نیمچە دورگەی عەرەب لە تۆماركردنی دەنگێكی ڤیدیۆییدا دووپاتی كردووەتەوە، لە مانگەكانی رابردوو سەعید شەهری سعوودی لە یەكێك لە هێرشە ئاسمانییە فرۆكە بێ فرۆكەوانەكانی ئەمەریكا لە یەمەن كوژراوە و ئێستاش مردنەكەی پشتڕاست دەكرێتەوە. شایانی باسە شەهری بە دووەم پیاوی ناو رێكخراوی تیرۆریستی قاعیدە لە نیمچە دورگەی عەرەب دادەنراو و پێشتر لە گرتووخانەی گوانتانامۆ بەندكرابوو و پاشان لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەمەریكاوە ئازاد كراو لە چەند مانگی رابردووش شەهری لە هێرشێكی ئاسمانی فرۆكەیەكی بێ فرۆكەوانی ئەمەریكا لە یەمەن كوژرا.
Top