ئیخوانه‌كانی میسر، رژانه‌وه سه‌ر شه‌قام
شه‌وی رابردوو به هه‌زاران لایه‌نگر و ئه‌ندامی ئیخوان موسلمین، له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خوازیاری ئازادكردنی محه‌مه‌د مورسی، سه‌رۆكی له كار لادراو و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ مورسی بوون.
خۆپیشانده‌ران دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێك له پرده گرینگه‌كانی ناو شاری قاهیره‌یان گرت و رێگای هاتوچۆیان داخست، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه به گازی فرمێسك‌ڕێژ هێرشیان كرایه سه‌ر.
به‌پێی راپۆرتی كه‌ناڵی جه‌زیره و گۆڤاری ئه‌هرام، خۆپیشاندان و به‌گژداچوونه‌وه‌ی ئیخوانه‌كان و پۆلیس، هه‌تا نیوه‌شه‌و درێژه‌ی بووه و لانیكه‌م 22 كه‌س بریندار بوون و به ده‌یان كه‌سیش ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.