بەدەپە داوای زیندانی كردنی ئەندامێكی پێشووی خۆی دەكات

بەدەپە داوای زیندانی كردنی ئەندامێكی پێشووی خۆی دەكات
15ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- دوای ئەوەی بە تاوانی دەستدرێژی جنسی بۆ سەر دوو كچی تەمەن 13 و 17 ساڵان، جێگری سەرۆكی شارەوانی سێرتی بەدەپە عەبدولەتیف چەكین لە لایەن پولیسەوە دەستگیر كرا، بەدەپەیش داوا لە حكوومەت و لایەنی پەیوەندیدار دەكات كە ناوبراو زیندانی بكەن.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی ئنتێرنێت خەبەر بڵاویكردەوە كە ماوەیەك لەمەوبەر جێگری سەرۆكی شارەوانی شاری سێرتی بەدەپە عەبدولەتیف چەكین بە تاوانی دەستدرێژی جنسی بۆ سەر دوو كچی تەمەن 13 و 17 ساڵان لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیر و دوای لێكۆڵینەوە ئازاد كرا، بەڵام بەدەپە لە بەرامبەر ئازاد كردنی جێگری سەرۆكی شارەوانی نارازییە و داوا لە حكوومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكات كە ئەو كەسە دەستگیر و زیندانی بكەن.

هاوسەرۆكی بەدەپە گۆلتەن قشاناق، لە لێدوانێكدا رایگەیاندووە كە بە هۆی ئەم كریارەوە ئەوان وەكو بەدەپە عەبدولەتیف چەكێنیان لە پۆستەكەی لا داوە و لە نێو رەفەكانی بەدەپەیشدا دەریان كردووە هیچ جۆرە پەیوەندییەكی ناوبراو بە بەدەپەیەوە نەماوە.
Top