چوارشەممەی داهاتوو کابینەی نوێی میسر دەستبەکار دەبێت
بیلاوی، گوتی: ئەندامانی کابینەکەی هەوڵدەدات ئاسایش بگەڕێنێتەوە و بۆ رێکخستنەوەی ئابووری تێدەکۆشێت و هەلومەرجی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی مەجیلس و سەرۆککۆماری دەڕەخسێنێت.
عەدلی مەنسوور، سەرۆک کۆماری کاتیی میسر، سێشەممەی رابردوو وەزیری داریی پێشووی وەک سەرۆک وەزیرانی کاتی و محەممەد بەرادەعیشی وەک جێگری سەرۆک کۆمار لە کاروباری نێودەوڵەتیدا دەستنیشان کرد.
بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ، بێبلاوی بە تەمابوو چەند پۆستێک بە ئیخوانولموسلیمین بدات، بەڵام ئەوان رایانگەیاند هاوکاریی حکومەتی کاتی ناکەن.