پاكستان، بۆ یه‌كه‌مجار ئافره‌ت بوو به فڕۆكه‌وانی جه‌نگی
ئاژانسی \"ڕۆیته‌رز\"" ڕاپۆرتێكی دوور و درێژی له‌باره‌ی ئه‌و 19 خانمه‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه كه بواریان پێ دراوه ببنه فڕۆكه‌وانی سه‌ربازیی شه‌ڕكه‌ر و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ئه‌م 19 خانمه ناویان چووه‌ته نێو مێژووی ئه‌و وڵاته‌وه، چونكه یه‌كه‌مین پۆله ئافره‌تن له‌و وڵاته‌دا ده‌سكی سوكانی فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازیی شه‌ڕكه‌ر ده‌گرن.
ڕاپۆرته‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه پێش دوو ساڵ فه‌رمانی په‌یوه‌ندیكردنی ئه‌م خانمانه ده‌رچووه و پاش مه‌شق و ڕاهێنان ئێستا 9ـیان به ڕه‌سمی ده‌ستیان به كاره‌كه‌یان كردووه.
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كردووه كه سوپای پاكستان زیاتر له 4 هه‌زار خانم له خۆی ده‌گرێت، به‌ڵام زۆرینه‌ی ڕه‌هایان له به‌شه‌كانی خزمه‌تگوزاریی و كاروباری مه‌ده‌نیدا كار ده‌كه‌ن ته‌نها ئه‌م 19 خانمه نه‌بێت.
"