ئێران.. سەرۆكی پێشووتری ئێران عەلی خامنەئی تۆمەتبار دەكات

ئێران.. سەرۆكی پێشووتری ئێران عەلی خامنەئی تۆمەتبار دەكات
12 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- ئەبو حوسێن بەنی سەدر سەرۆكی پێشووتری ئێران لە دیمانەیەكدا لەگەڵ ئاژانسی دەنگوباسی رۆیتەرز، ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی رابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە قۆستنەوەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەو وڵاتە تۆمەتبار كرد و رایگەیاند: هەمیشە خامەنەیی هەوڵی داوە هەڵبژاردنەكان و دەسەڵاتەكان بۆ بەرژەوەندی خۆی بقۆزێتەوە. بەنی سەدر كە لە ئێستادا لە وڵاتی فەرەنسا ژیان بە سەر دەبات ئەوەشی گوت: كە خامەنەیی هیچ كەسێك بۆ سەرۆكایەتی ئێران هەڵنابژێرێت گەر یەكە بە یەكەی فەرمانەكانی جێبەجێ ناكات. ئەم لێدوانەی سەرۆكی پێشووتری ئێران لە كاتێكدایە لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمجارەی ئێران خامەنەیی رایگەیاندووە، كە پاڵپشتی و پشتیوانی هیچ كاندیدكراوێكی هەڵبژاردنەكە ناكات.
Top