وەزیری هەواڵگری ئیسرائیل: ئێران هەوڵی دروستكردنی كارگەیەكی ئەتۆمی دەدات

وەزیری هەواڵگری ئیسرائیل: ئێران هەوڵی دروستكردنی كارگەیەكی ئەتۆمی دەدات
11 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- یوفال ستاینیتنز وەزیری هەواڵگری ئیسرائیل لە وتەیەكدا لە بەردەم كۆمەڵەی رۆژنامەوانی بیانی لە شاری قودس رایگەیاند: ئێران هەوڵ دەدات كارگەیەكی ئەتۆمی دروست بكات بۆ ئەوەی بتوانێت لە ساڵێكدا سی بۆمبی ئەتۆمی لەو كارگەیە دروست بكات. ستاینیتنز گوتیشی: ئێران زۆر لە بەزاندنی هێڵی سوور لە بەرنامە ئەتۆمیەكەی نزیك بووتەوە و ئاماژەی بەوەشدا، كە لە ئێستادا ئێران خاوەنی دوو كیلۆگرامی یۆرانیۆمی پیتاندراوی بە رێژەی سەدا بیستە و هەر كاتێكیش ئەو رێژەیە گەیشتە دوو سەدو پەنجا گیلۆ گرام ئەوە رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم دەگاتە سەدا نەوەد كە بەم رێژەیەش ئێران دەتوانێت چەكی ئەتۆمی دروست بكات. وەزیری هەواڵگری ئیسرائیل دووپاتیشی كردەوە، لە ئێستادا ئێران تەواوی هەوڵەكانی بۆ دامەزراندنی كارگەیەكی ئەتۆمی خستووەتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانێت لە داهاتوودا لەو كارگەیە ساڵانە سی بۆمبی ئەتۆمی دروست بكات.
Top