كارمه‌ندێكی پێشوی هه‌واڵگری، نهێنی به‌رنامه‌ی سیخوری ئه‌مریكا ئاشكراده‌كات
كارمه‌ندی پێشوی ده‌زگای هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مریكا، ئه‌دوارد سنودین، رایگه‌یاند، ئه‌و سه‌رچاوه‌ی دزه‌پێكردنی ورده‌كاری به‌رنامه‌ی زۆر نهێنی سیخوری ئه‌مریكا بوه‌و رونیشی ده‌كاته‌وه، ویژدانی هانیداوه ئه‌و كاره بكات به‌مه‌به‌ستی پاراستنی \"ئازادی بنه‌ره‌تی خه‌لكی له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی جیهان\"".
سنودین-ی (ته‌مه‌ن 29) ساڵ دوێنێ، یه‌كشه‌ممه، له‌لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی، گاردیان، له‌هۆنگ كۆنگه‌وه رایگه‌یاند، بڕیاریداوه ورده‌كاری به‌رنامه‌ی ئاژانسی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا بڵاوبكاته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی وای هه‌ستكردوه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان شێوازێكی سیخوری نهێنی وا جێبه‌جێ ده‌كات كه لێپێچینه‌وه نایگرێته‌وه‌و سیخورییه‌كه‌ش له‌سه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌مریكیه‌كانه.
رونیشی كرده‌وه، كارمه‌ندێكی هونه‌ری پێشوی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا بوه‌و له‌ئاژانسی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا وه‌ك كارمه‌ندی كۆمپانیای، بوزالن، كه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ئاژانسه‌كه‌دا هه‌بوه كاریكردوه. وتیشی، بڕیاریداوه دزه به‌زانیارییه‌كان بكات پاش ئه‌وه‌ی هه‌ستی به‌نیگه‌رانی كردوه به‌رامبه‌ر باراك ئۆبامای سه‌رۆك كه –به‌پێی وته‌ی ئه‌و- درێژه‌ی به‌سیاسه‌ته‌كانی جۆرج بۆشی سه‌رۆكی پێش‌و داوه.
سنودین، له‌چاوپێكه‌وتنێكی وێنه‌گیراودا كه، گاردیان، له‌سه‌ر پێگه‌كه‌ی له‌سه‌ر تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت بڵاویكردوه‌ته‌وه راشیگه‌یاندوه \""نامه‌وێت له‌كۆمه‌ڵگایه‌كدا بژیم كاری له‌و جۆره‌ی تیابكرێت.. نامه‌وێت له‌جیهانێكدا بم هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌یكه‌م‌و ده‌یڵێم تۆماربكرێت. ئه‌مه شتێكه ئاماده‌نیم پشتیوانی بكه‌م‌و له‌سایه‌یدا بژیم\"".
هه‌فته‌ی پێش‌و گاردیان ئاشكرایكرد، ده‌زگای ئاسایشی ئه‌مریكا چاودێری زانیاری په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌كانی كردوه له، فیرزون‌و زانیارییه‌كانی ئینته‌رنێت له‌رێی گه‌وره كۆمپانیاكانی وه‌ك، گۆگڵ‌و فه‌یسبوك.
سنودین له‌شیكردنه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجامیداوه وتی \""ئاژانسی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا بونیادێكی بنه‌ڕه‌تی دامه‌زراندوه كه رێگه‌ی پێده‌دات چاودێری (به‌نزیكه‌یی) هه‌موو شتێك بكات. به‌م توانایه‌ش زۆرینه‌ی په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌كان وه‌رده‌گیرێن. وه ئه‌گه‌ر بمه‌وێت ئیمه‌یله‌كه‌ت یان ته‌له‌فۆنی هاوسه‌ره‌كه‌ت بزانم ته‌نها شت كه پێویسته بیكه‌م به‌كارهێنانی هۆكاره‌كانی په‌یوه‌ندییه. ده‌توانم ئیمه‌یله‌كه‌ت‌و پاسۆرد‌و ته‌له‌فونه‌كان‌و تۆماركراوه‌كان‌و كارتی بیمه‌ی تایبه‌تیت بزانم\"".
گاردیان، ئاشكرایكردوه، سنودین بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ له‌ئاژانسی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ك كارمه‌ندی گرێبه‌ستی كۆمپانیایه‌كی ده‌ره‌كی كاریكردوه. پێش سێ هه‌فته وێنه‌ی به‌ڵگه‌نامه نهێنیه‌كانی نوسینگه‌ی ئاژانسی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكای له‌هاوای گرتوه‌و به‌به‌رپرسانی خۆی راگه‌یاندوه پێویستی به‌دوو هه‌فته مۆڵه‌ت هه‌یه به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر. به‌مه‌ش له 20ی ئایار روی له‌هۆنگ كۆنگ كردوه.
هیچكام له‌ئاژانسی هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مریكا‌و كۆشكی سپی تائێستا هیچ لێدوانێكیان له‌و باره‌یه‌وه نه‌داوه. لای خۆشیه‌وه وته‌بێژ به‌ناوی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری نیشتیمانی به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ ئاماژه‌ی به‌سنودین نه‌كرد، به‌ڵام رایگه‌یاند، ناوه‌نده‌كانی هه‌واڵگری ئه‌و زیانانه هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت كه به‌هۆی دزه‌پێكردنی زانیاری به‌م دواییه پێیان گه‌یشتوه. هاوكات ئاژانسی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی جینائی كرد له‌باره‌ی زانیاریه دزه‌پێكراوه‌كان. رۆژی یه‌كشه‌مه‌ش وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا ئاشكرایكرد، له‌قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تای لێكۆڵینه‌وه‌دا پاش پرۆسه‌ی دزه‌پێكردنه‌كه.
س: روسیا الیوم، گاردیان.
وەرگێڕانی: ئاوێنە"