په‌كه‌كه ده‌ڵێت سه‌ركوتكردنی خۆپیشانده‌رانی توركیا ره‌نگه زه‌ره‌ر له پڕۆسه‌ی ئاشته‌وایی بدات
به‌پێی راپۆرتێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، ماوه‌یه‌كه چه‌كدارانی په‌كه‌كه به‌پێی ئه‌و پڕۆسه ئاشته‌واییه له‌نێو خاكی توركیا كشاونه‌ته‌وه بۆ خاكی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام په‌كه‌كه ده‌ڵێ ره‌نگه ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی ئه‌مدواییه‌ی توركیا زیان به‌و پڕۆسه‌یه بگه‌یه‌نێت كه ئامانجه‌كه‌ی هێنانی دیموكراسییه بۆ ئه‌و وڵاته.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، په‌كه‌كه ده‌ڵێ \"ئه‌وه روون و ئاشكرایه كه ئه‌م توندوتیژیانه‌ی پۆلیس كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانه‌وه ده‌كرێت، له دژی ئه‌و پڕۆسه دیموكراسیه‌یه كه ئێستا له توركیا هاتووه‌ته ئاراوه\"".
به‌ڵام په‌كه‌كه له‌و بڵاوكراوه‌یه‌دا روونی نه‌كردووه‌ته‌وه كه له‌و پڕۆسه‌یه پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه یانیش به‌رده‌وام ده‌بێت.
له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا به هه‌زاران خۆپیشانده‌ر له چه‌ند شاری توركیا رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و ئه‌مه‌ش به گه‌وره‌ترین خۆپیشاندانی توركیا داده‌نرێت كه له‌دژی حكومه‌تی ئه‌و ولاته كرابێت له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا و هه‌تا ئێستا بووه‌ته هۆی كوشتنی دوو كه‌س و برینداربوونی به ده‌یانی دیكه."