ئەمریكا: رووسیا و ئەلمانیا داوا لە توركیا دەكەن رێز لە مافی خۆپیشاندەرەكان بگرێت
لەم بارەیەوە ماڵپەڕی خەبەرلەری توركی بڵاوی كردووەتەوە كە وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ژون كێرری رایگەیاندووە كە ئەمریكا پشتگیری لە مافی خۆپیشاندان بۆ هەر كەس و لایەنێك دەكات و بەكار هێنانی هێز لە لایەن پۆلیسەوە لە دژی خۆپیشاندەرەكانی ئەستەنبۆڵ و ئەنقەرە بووەتە هۆكاری دڵگرانی ئەمریكا.
هەر لەم بارەیەوە وتەبێژی سەرۆك وەزیری رووسیا رایگەیاندووە كە وەلادمیر پوتین باسی خۆپیشاندانەكانی توركیای كردووە گوتوویەتی: ئەمە مەسەلەیەكی ناوخۆیی توركیایە و ئێمە مافی دەستوەردانی یا خۆی پشتگیری كردن لە لایەنێكمان نییە بەڵام پێویستە لە چوارچێوەی جارنامەی مافی مرۆڤدا رێز لە مافی خۆپیشاندەرەكان بگیردرێـت.
لە لایەكی دیكەیشەوە راوێژكاری ئەڵمانیا ئەنگەلا مەركەل داوای لە توركیا كردووە كە رێز لە مافی ئازادی رادەربرین و ئازادی گردبوونەوە بگرێت و چی دیكە مافی خۆپیشاندەرەكان پێشەل نەكات.
مەركەل لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا ئاماژەی بەوە كردووە كە دەوڵەتێكی یاسایی بۆی نییە لە دژی خۆپیشاندەرەكان هێزی لە رادەبدەر بەكار بهێنێت و بۆیە پێویستە حكوومەتی توركیا لەم روویەوە زۆر هۆشیار بێت.