3 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- ئەمرۆ دووشەممە له چین، ئاگرێكی گه‌وره له کێلگەیەکی پەلەوەر كه‌وته‌وه‌و به‌هۆیه‌وه 143 كه‌س كوژران و برینداربوون. ئاژانسی هه‌واڵی شینخوای چین بڵاویكرده‌وه: له‌كاتی كهوهتنهوهی ئاگرێکدا له كێڵگه‌یه‌كی تایبه‌ت به سه‌ربڕینی په‌له‌وه‌ر، نزیكه‌ی 300 كرێكار له كێڵگه‌كه‌دا بوون و به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه 93 كه‌س كوژراون و 50ی دیكه‌ش برینداربوون. ئاژانسی شینخوا ئەوەشی خستەروو : كه دوای گه‌یشتنی تیمه‌كانی فریاكه‌وتن بۆ ناوچه‌ی ئاگره‌كه، توانراوه، 100 كرێكار رزگار بكرێن و هەروەها هۆکاری دروستبوونی ئەو رووداوەش بۆ شۆرتی كاره‌با بووە.