مالیكی داوا له توركیا ده‌كات په‌نا نه‌باته به‌ر توندوتیژی
مالیكی له راگه‌یه‌ندراوێكی رۆژنامه‌وانیدا كه له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆیدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئاماژه به خۆپێشاندانه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردووی توركیا ده‌دات و نیگه‌رانی خۆی و عێراقییه‌كان له‌مباره‌یه‌وه ده‌خاته‌ڕوو. هه‌روه‌ها ده‌ڵێ ئه‌وان په‌رۆشن بۆ ئاسایشی توركیا و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر دۆخی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
مالیكی دووپاتی ده‌كاته‌وه \"ئێمه نیگه‌رانین له دوا پێشهاته ئه‌منییه‌كانی توركیا و ئه‌و وڵاته به‌به‌شێكی سه‌ره‌كی له سه‌قامگیری ناوچه‌كه ده‌زانین\"".
له كۆتاییشدا داوا ده‌كات په‌نا نه‌برێته به‌ر توندوتیژی، چونكه ئه‌مه وا ده‌كات بازنه‌ی ناڕه‌زاییه‌كان فره‌وانتر بێت."