ئه‌مه‌ریكا بۆچی وێنه‌كانی (بن لادن) بڵاو ناكاته‌وه؟
دادگای پێداچوونه‌وه‌ی فیدراڵی واشنتۆن پێداچونه‌وه به بڕیارێكی حكوومه‌تدا ده‌كات سه‌باره‌ت به بڵاو نه‌كردنه‌وه‌ی وێنه‌كانی سه‌رۆكی كوژراوی ڕێكخراوی قاعیده (ئوسامه بن لادن) .
به ئاماده‌بونی نوێنه‌ری حكومه‌ته‌كه‌ی (باراك ئۆباما) له هۆڵێ كۆبونه‌وه‌دا نوێنه‌ری حكوومه‌ت ڕونی كرده‌وه كه بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و 52 وێنه‌و ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌ی كه هێرشه‌كه‌ی ئایاری 2011 كرایه سه‌ر(بن لادن) پیشاندانی ئه‌و وێنانه ده‌بێته هۆی ئه‌نجامدانی توندوتیژی بۆسه‌ر سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان و هه‌ره‌شه‌یه‌كی جدیشه بۆسه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا.
هه‌روه‌ك پارێزه‌ری حكوومه‌ت له به‌رده‌م دادگه‌دا ئه‌وه‌ی ڕوون كرده‌وه كه بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی (سه‌دام حوسێن) و هه‌ردوو كوڕه‌كه‌ی زۆر جیاوازه له وێنه‌كانی (بن لادن) چونكه ئه‌و كات حكوومه‌تی عێراق ده‌بوایه خه‌ڵكی عیراق دڵنیا بكاته‌وه له كوژرانی (سه‌دام ) و كوره‌كانی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا پێشاندانی وێنه‌كان ئاژاوه و توندوتیژی گه‌وره‌ی لێ كه‌وته‌وه.
گوتیشی به‌راورد كردنی وێنه‌كانی (بن لادن) له‌گه‌ڵ ئه‌و حاڵه‌ته ناكرێت به بیانوی ئه‌وه‌ی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكی به‌رپرسی یه‌كه‌می كوشتنی (بن لادن)ـه، ئه‌وه‌یش گه‌وره‌ترین مه‌ترسیه بۆسه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی.
له كۆتایشدا دادگای ئیستئناف بڕیاری كۆتای سه‌باره‌ت به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنانه بۆ كاتێكی نادیار دوواخست.