ئەسەد دەیەوێ بە نهێنی وڵات بەجێبێڵێ
له‌ژێر ناونیشانی \"به‌رهه‌ڵسكاران كۆنترۆڵی كۆلێجی پیاده له حه‌له‌ب ده‌كه‌ن‌و ئێرانیش ناوه‌رۆكی پێشنیاره‌كه‌ی بۆ چاره‌سه‌ركردنی بارگرژییه‌كه ده‌خاته‌روو\"" رۆژنامه‌ی، حه‌یات، نوسیویه‌تی، \""بۆمباران‌و پێدادان له ناوچه‌كانی خواروی دیمه‌شقی پایته‌خت نزیك بوه‌ته‌وه‌و چه‌ندین كوژراو‌و برینداریش له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ر‌و ریفی دیمه‌شق رویانداوه، بۆ یه‌كه‌م جاریش سوپای سوریا فرۆكه‌ی جه‌نگی بۆ بۆردومانكردنی خێوه‌تگای، یه‌رموكی، تایبه‌ت به‌په‌نابه‌ره فه‌له‌ستیینه‌كان له باشووری دیمه‌شق به‌كارهێنا كه بووه هۆی كوژرانی لانی كه‌می 8 كه‌س‌و برینداربوونی ده‌یانی تر\"".
له حه‌له‌ب-یش چه‌كدارانی به‌رهه‌ڵسكار رایانگه‌یاند، \""ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر كۆلێژی پیاده‌ی نزیك حه‌له‌ب كه ده‌كه‌وێته باكوری ئه‌و وڵاته، ئه‌مه‌ش پاش پێكدادانی چه‌كداری توند له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوپا كه ماوه‌ی پێنج رۆژی خایاند\"" له‌و باره‌یه‌شه‌وه چه‌ند تۆمارێكی ڤیدیۆیی له‌سه‌ر تۆره‌كانی ئینته‌رنێت بڵاوكرانه‌وه.
رۆژنامه‌كه نوسیویه‌تی، \""سه‌ره‌رای پاشه‌كشه‌ی سه‌ربازی‌و ئه‌منی رژێم له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك، به‌ڵام شاره‌زایان رایان وایه كه رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د ده‌توانێت بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێكی تر بمێنێته‌وه، رونیشان كردوه‌ته‌وه كه روخانی ئه‌و رژێمه نایه‌ته‌دی به‌كوده‌تا یان ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی یان له‌رێی زیادكردنی به‌رچاوی پشتیوانی لۆجیستی نه‌بێت كه له ئێستادا ژماره‌یه‌ك ده‌وڵه‌تی بیانی پێشكه‌شی چه‌كداره به‌رهه‌ڵسكاره‌كانی ده‌كه‌ن\"".
هاوكات رۆژنامه‌ی، مسته‌قبه‌ل، ی لوبنانی له راپۆرتێكیدا ده‌رباره‌ی ره‌وشی سوریا له‌ژێر ناونیشانی \""ئه‌سه‌د خۆی بۆ هه‌ڵهاتن له دیمه‌شق‌و خۆقایمكردن له كێوی عه‌له‌وییه‌كان ئاماده ده‌كات\"" ده‌ڵێت، \""رێره‌وی رووداوه‌كان له سوریا به‌خێرایی ده‌روات، به‌جۆرێك سه‌رچاوه‌یه‌كی روسی نزیك له، به‌شار ئه‌سه‌د، رۆژی، شه‌ممه، رایگه‌یاندووه، سه‌رۆكی سوریا پلانێكی سه‌ربازی دارشتووه بۆ درێژه‌كێشانی جه‌نگ له‌رێی پلاندانان بۆ چوونه شاخی عه‌له‌وییه‌كان له ناوچه‌كانی رۆژئاوای وڵات، بۆ ئه‌مه‌ش حه‌وت لیوای له هێزه نمونه‌ییه‌كانی سوپا‌و لیوایه‌كی تایبه‌ت به‌مووشه‌كی بالیستی ره‌وانه‌ی ئه‌و ناوچانه كردووه له‌گه‌ڵ ناردنی عه‌مباری كیمیایی\"".
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت، \""ئامانجی سه‌رۆكی سوریا له‌پشت ئه‌م پلانه، پێدانی توانایه‌كی زیاتره به‌هێزه‌كانی بۆ مانه‌وه‌و به‌رگه‌گرتنیانیان بۆ چه‌ند مانگێكی تر به‌هۆی سروشتی شاخاوی ناوچه‌كه، كه ئه‌م كاته له‌ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌یدا له دیمه‌شق-ی پایته‌خت كه‌متر ده‌بێت كه واده‌رده‌كه‌وێت به‌زویی بكه‌وێته ده‌ست چه‌كدارانی به‌رهه‌ڵسكاره‌وه\"".
-ئاوێنە"