میسر: راپرسی له‌سه‌ر ده‌ستوری نوێ ده‌ستیپێكرد
راپرسیه ده‌ستورییه‌كه‌ی میسر له‌كاتێكدا به‌رێوه‌ده‌چێت كه ململانێ‌و ناكۆكییه‌كی سیاسیی توند له‌ئارادایه له‌نێوان ئیسلامییه‌كان‌و عه‌لمانییه‌كانی ئه‌و وڵاته، له‌وچوارچێوه‌یه‌دا به‌ره‌ی ڕزگاریخوازی نیشتمانی عه‌لمانی، به‌فه‌رمی به‌شداریكردنی له‌پرۆسه‌كه‌دا ڕاگه‌یاندو داوای له‌ده‌نگده‌ران كرد كه به \"نه‌خێر\"" ده‌نگ به‌ڕه‌شنووسه‌كه بده‌ن، له‌به‌رامبه‌ردا حیزبی ئازادی‌و دادپه‌روه‌ری سه‌ر به‌ئیخوان موسلیمین به\""به‌ڵێ\"" ده‌نگ بۆ ده‌ستوره‌كه ده‌ده‌ن.
قۆناغی یەكەمی ڕاپرسی دەستور 10 پارێزگای میسری دەگرێتەوە كە سەرەكی ترینیان شارەكانی قاهیرەو ئەسكەندەریەو تێیدا 25 ملیۆن هاوڵاتی میسری مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌و پرۆسه‌كه‌ش له‌لایه‌ن حه‌وت هه‌زار دادوه‌ره‌وه له 4500 ناوه‌ندی ده‌نگداندا چاودێری ده‌كرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی میسر ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه 120هه‌زار سه‌ربازو پۆلیس ئاماده‌كراون بۆ پارێزگاریی له‌پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كه‌و به‌سه‌ر ناوچه جیاجیاكاندا دابه‌شكراون.
پێشتریش سه‌رۆك وه‌زیرانی میسر، هیشام قه‌ندیل، رایگه‌یاندبوو، به‌هۆی به‌رێوه‌چونی راپرسی له‌سه‌ر ره‌شنوسی ده‌ستوری نوێی وڵاته‌كه‌ی، ئه‌مرۆ ده‌كرێته پشوی ره‌سمی له‌سه‌رجه‌م كه‌رته‌كانی حكومه‌تی میسردا، داواشیكرد، سه‌رجه‌م هاوڵاتیان به‌شداری له‌راپرسیه‌كه‌دا بكه‌ن‌و گوزارشت له‌رای خۆیان بكه‌ن.
له‌ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردووه‌وه 12-12، پرۆسه‌ی ڕاپرسی له‌سه‌ر یه‌كه‌م ڕه‌شنوسی ده‌ستوری میسر له‌دوای شۆڕشی 25 یه‌نایه‌ر، له‌ده‌ره‌وه‌ی میسر ده‌ستیپێكردووه‌و بریاره قۆناغی دوه‌می راپرسی له‌سه‌ر ده‌ستور له‌ناوخۆی میسردا 22ی ئه‌م مانگه به‌رێوه‌بچێت."