نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: كه‌رتی غه‌ززه، له ساڵی 2020 بۆ ژیان نابێت
راپۆرته‌كه‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت پڕۆژه بنچینه‌ییه‌كانی وه‌ك راكێشانی تۆڕی ئاو، ته‌ندروستی، په‌روه‌رده و سیسته‌می زێراب، به‌پێێ زیادبوونی رێژه‌ی دانیشتووانی ناوچه‌كه، په‌ره‌ی پێنه‌دراوه.
به‌پێی پێشبینییه‌كان، هه‌تا ساڵی 2020، ژماره‌ی دانیشتووانی غه‌ززه له یه‌ك ملیۆن و 600 هه‌زار كه‌سی ئێستاوه ده‌گاته 2 ملیۆن و 100 هه‌زار كه‌س، كه خزمه‌تگوزایی زیاتر له ناوچه‌كه پێویست ده‌كات.
راپۆرته‌كه پێشبینی ئه‌وه‌ی كردووه كه هه‌تا ساڵی 2020، كه‌رتی غه‌ززه پێویستی به دوو هێنده‌ی قوتابخانه‌كانی ئێستا و 800 قه‌ره‌وێڵه‌ی نه‌خۆشخانه ده‌بێت و هه‌ر ئێستاش له‌گه‌ڵ قه‌یرانی خانوو به‌ره‌وڕووه.
كه‌رتی غه‌ززه له ساڵی 2007 هه‌تا ئێستا، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن گرووپی توندڕۆی حه‌ماس كۆنترۆڵ كرا، له‌لایه‌ن ئیسرایل و میسره‌وه گه‌مارۆی خرایه سه‌ر، بۆ پێشگیری له گه‌یشتنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به چه‌كداره‌كانی حه‌ماس.