به‌شار ئه‌سه‌د: سووریا له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئێستای به‌رده‌وام ده‌بێت
به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی رژێمی به‌عسی سووریا، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی په‌رله‌مانی كۆماری ئیسلامی، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه سیاسه‌تی ئێستای درێژه پێده‌دات.
ئه‌سه‌د دووپاتی كرده‌وه كه رژێمه‌كه‌ی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌موو زه‌ره‌ر و تێچوونێك قبووڵ ده‌كات و كۆتایی به قه‌یرانی ئێستای سووریا ده‌هێنێت.
سه‌رۆكی رژێمی به‌عسی سووریا جارێكی دیكه‌ش قه‌یرانی وڵاته‌كه‌ی به پیلانێكی گشتیی زلهێزه‌كان له دژی ناوچه‌كه وه‌سف كرد و گوتی وڵاتانی رۆژئاوا پیلانیان له دژی هه‌موو ناوچه‌كه داڕشتووه.
رژێمی سووریا، هه‌تا ئێستا بۆ سه‌ركوتی خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌كانی خه‌ڵكی سووریا، زیاتر له 20 هه‌زار كه‌سی كوشتووه و زیاتر له 200 هه‌زار هاووڵاتیی سووریا، ئاواره بوون.