ئه‌مه‌ریكا، 200 بنكه‌ی سه‌ربازی ده‌داته‌وه به ئه‌فغانستان
ژه‌نه‌ڕاڵ ستیفان شاپیرۆ، سه‌رۆكی رێكخستنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان، ئه‌مڕۆ له كابول به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند، 200 بنكه‌ی سه‌ربازیی هێزه‌كانیان راده‌ستی سوپای ئه‌فغانستان ده‌كرێته‌وه.
شاپیرۆ هاوكات رایگه‌یاند كه‌ل‌وپه‌ل و پێداویستییه‌كانی ناو بنكه‌كان، ته‌نیا له كاتێكدا ده‌درێت به هێزه‌كانی ئه‌فغانستان، كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا خۆیان پێویستیان پێی نه‌بێت.
ژه‌نه‌ڕاڵ شاپیرۆ وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی كه هه‌تا ئێستا، 400 بنكه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا یان داخراون یان راده‌ستی سوپای ئه‌فغانستان كراون، گوتی له داهاتوودا 200 بنكه‌ی سه‌ربازیی دیكه‌ش، یان داده‌خرێت یان راده‌ستی سوپای ئه‌فغانستان ده‌كرێت.