دوێنێ 440 كه‌س له سووریا كوژراون
له ئه‌نجامی هێرشی به‌ربڵاوی هێزه‌كانی سوپای رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بۆ سه‌ر شاری داریا، دوێنێ لانیكه‌م 300 كه‌س كوژراون ته‌رمی ژماره‌یه‌ك ژن و منداڵیش له ناو كوژراوه‌كاندا ده‌بینرێت.
به‌پێی راپۆرتێكی ئاژانسی فرانس پرێس، ته‌رمی 120 كه‌س له مزگه‌وتی ئه‌بو سلێمان ئه‌لده‌رانی له شاری داریا دۆزراوه‌ته‌وه كه ژماره‌یه‌كیان له نزیكه‌وه ته‌قه له سه‌ر و چاویان كراوه.
هه‌ر له ئه‌نجامی هێرشی تۆپخانه و تانك و فڕۆكه‌كانی رژێمی سووریا بۆ سه‌ر شاری ئه‌لموعه‌زه‌مییه له نزیك دیمه‌شق، به ده‌یان كه‌س كوژراون و له شاره‌كانی ده‌رعا و دێره‌زوور و حه‌ما، چه‌ندین كه‌س له تۆپبارانی سوپای رژێمدا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی راپۆرتی رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا، له ماوه‌ی 25 رۆژی رابردوودا، زیاتر له 4 كه‌س له سووریا كوژراون كه له‌و ژماره‌یه، 3 هه‌زار كه‌س خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و 918 سه‌ربازی هێزه ئه‌منییه‌كانی رژێم و 38 سه‌ربازی هێزه‌كانی سوپای ئازاد بوون.