كۆنگرەى وڵاتانى بێلایەن لە تاران دەست پێ دەكا

كۆنگرەى وڵاتانى بێلایەن لە تاران دەست پێ دەكا
بەیانیى ئەمڕۆ یەكشەم كاروبارى 16مین لوتكەى وڵاتانى بێلایەن بە ئامادەبوونى 107 شاندى پسپۆریى وڵاتانى ئەندام لە تارانى پایەتەختى ئێران دەستى پێ كرد، ئاژانسى \"میهر\""ى ئێرانى گواستییەوە.
بەپێى سەرچاوەكە، بەیانیى ئەمڕۆ لە هۆڵى كۆنگرەكان لە تاران بە پێشكێشكردنى وتارێك لەلایەن عەلى ئەكبەرى ساڵحى وەزیرى دەرەوەى ئێران دانیشتنى 16مین لوتكەى وڵاتانى بێلایەن لەسەر ئاستى پسپۆڕان دەستى پێ كرد.

بەگوێرەى كارنامەى كۆنگرەكە دانیشتنەكە ئەمڕۆ كە لەسەر ئاستى پسپۆڕان دەستى پێ كردووە، سبەى 27ى ئاب/ئۆگستس كۆتای پێ دێ.

دانیشتنى 16مین لوتكەى وڵاتانى بێلایەن لەسەر ئاستى وەزیرانى دەرەوە لە 28-29ى ئاب بەڕێوە دەچێ و لوتكەكە لەسەر ئاستى سەرۆك كۆمار بەوتارى ئایەتوڵا خامەنى ڕابەرى دینى ئێران لە 30ى مانگ دەست پێ دەكا و ڕۆژى دواتر 31ى ئاب كۆتایی پێ دێ.

سەعید لو بەرپرسى جێبەجێكارى كۆنگرەكە ڕاى گەیاند، كۆنگرەكە بە ئامادەبوونى 107 شاندى پسپۆریى وڵاتانى ئەندام دەستى پێ كرد و دواى كۆتاهاتنى كاروبارەكانى كۆنگرەكە زیاد لە 52 سەرۆكى شاندە بەشداربووەكان سەردانى بنكە ئەتۆمى و ناوەندە زانستییەكانى ئێران دەكەن لە ماوەى مانەوەیاندا.
















ئاكانیوز"
Top