ئێران دان به‌پشتیوانیی به‌شاردا ده‌نێت
ئاژانسی هه‌واڵی فارس نیوز، له‌زاری (حسێن تائب) سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی ئیتڵاعاتی ئێرانه‌وه بڵاویكرده‌وه، حكومه‌تی تاران پشتیوانی له‌مانه‌وه‌ی به‌شار ده‌كات له‌ده‌سه‌ڵاتی سوریادا‌و هه‌موو هاوكارییه‌كیش پێشكه‌ش ده‌كات له‌و پێناوه‌دا.
حسێن تائب وتی:\"ئه‌ركی ئێرانه هه‌موو جۆره هاوكارییه‌ك پێشكه‌ش به‌سه‌رۆك ئه‌سه‌د بكات، بۆ مانه‌وه‌ی له‌ده‌سه‌ڵاتدا‌و هاوكاریكردنی بۆ شكاندنی پشتێنه‌ی هێزه چه‌كداره نه‌یاره‌كانی\"".
وته‌كانی تائب هاوكات بوو له‌گه‌ڵ سه‌ردانه‌كه‌ی (عه‌لادین بروجه‌ردی) بۆ دیمه‌شق، له‌باره‌ی تاووتوێكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان (سوریا‌و ئێران)و هه‌ماهه‌نگیكردن له‌باره‌ی كۆنگره‌ی وڵاتانی بێلایه‌ن."