رابەرى ئێران: ئیسرائیل لەسەر نەخشەى جۆگرافى رەش دەبێتەوە

رابەرى ئێران: ئیسرائیل لەسەر نەخشەى جۆگرافى رەش دەبێتەوە
عەلى خامنەیی رابەرى ئێران، ئیسرائیل بە \"دروستكراوێكى درۆین و ساختە\"" ناو برد و راى گەیاند \""لە نەخشەى جۆگرافی رەش دەبێتەوە\"".

عەلى خامنەیی دوێنێ چوارشەم لە وتارێكى بۆ گرتییە ئازادكراوەكانى شەڕى ئێران و عێراق، بەیتولموقەدەسى بە \""وڵاتى ئیسلامى\"" ناو برد و پرسى قودسى بە پرسێكى گرینگى دنیاى ئیسلام لەقەڵەم دا، ئاژانسە هەواڵییەكان ئێران ئەمەیان گواستەوە.

ئەمەریكا و وڵاتانى ئەوروپایی لە بەرنامەى ناوكەییی ئێران بەگومانن و تا ئێستە چەندان گەمارۆ دژى ئەو وڵاتە دەركراوە، بەڵام تاران ئەو تۆمەتانە بە پاش دەداتەوە و بەردەوام دووپات لە ئاشتیخوازیى بەرنامەى ناوكەییی خۆى دەكاتەوە.

بەرپرسانى ئیسرائیل بوونى پرسى ناوكەیی بە مەترسییەكى گەورە بۆ سەر وڵاتەكەیان دەزانن، ئەویش پاش ئەوەى تا ئێستە چەندان گەورە بەرپرسى ئێرانى لەوانە مەحموود ئەحمەدى نەژاد سەرۆكى ئێران هەڕەشەى \""سڕینەوەى ئیسرائیل لەسەر گۆى زەوى\"" كردبوو."
Top