شارەزایەکی کاروباری تورکیا: هاتنی هەر بەرپرسێکی تورکیا ئه‌گه‌ر نه‌كرێته بابه‌تێكی سیاسی هیچ په‌یوه‌ندیی به هه‌رێمی كوردستانه‌وه نییه
شارەزا لە کاروباری تورکیا، هێمن میرانی، بۆ ئاژانسی پەیامنێر، گوتی: \"سه‌ردانی به‌رپرسانی توركیا یان هه‌ر وڵاتێكی دیكه بۆ عێراق له رێی ڤیزای عێراقه‌وه ده‌بێ كه په‌یوه‌ندیی به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقه‌وه هه‌یه و ئه‌مه ئه‌گه‌ر نه‌كرێته بابه‌تێكی سیاسی هیچ په‌یوه‌ندیی به هه‌رێمی كوردستانه‌وه نییه.\""
میرانی گوتی: \""له هه‌موو بارێكدا ده‌ستێوه‌ردانی توركیا له كاروباری که‌رکووک ده‌بێ كارێكی قبووڵنه‌كراو بێ له لایه‌ن هه‌رێمی كوردستان و عێراقه‌وه، چونكه كه‌یسی که‌رکووک كه‌یسێكی عێراقییه و ده‌بێ که‌رکووکییه‌كان به تایبه‌ت و عێراقییه‌كان به گشتی له نێوان خۆیان چاره‌سه‌ری بكه‌ن و نابێ ده‌رفه‌ت بدرێ كه وه‌كو كارتی سیاسی له لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی دراوسێوه به كار بهێندرێ.\""
به‌پێی هه‌واڵی میدیا تورکییه‌کان حکوومه‌تی عیراق ڤیزه‌ی هاتنه ناو خاکی عیراقی نه‌داوه به ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی، و هه‌ندێک له به‌رپرسانی مه‌هه‌پەیش ڕایدەگەیەنن تا ئێستا به ته‌واوه‌تی سه‌ردانه‌که‌یان هه‌ڵنه‌وه‌شاندووه‌ته‌وه و بۆ ئه‌نجامدانی سه‌ردانه‌که، به‌شوێن ڕێگه‌چاره‌یه‌کی دیكه‌دا ده‌گه‌ڕێن.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوویشدا وەزیری دەرەوەی تورکیا، ئەحمەد داوودئۆغڵو، هاتە هەرێمی کوردستان و دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی هەرێم و حکوومەتدا کرد و لە سەردانێکی چاوەڕواننەکراویشدا جووە کەرکووک و لەگەڵ کاربەدەستانی ئەو پارێزگایەدا کۆ بووەوە و بەمەیش نیگەرانیی حکوومەتی بەغدای بەدوای خۆتدا هێنا،
بەپێی زانیارییەکان لە ئێستادا حکوومەتی عێراق لەهەوڵی لێکۆڵینەوە لە ئامانجی سەردانەکەی داوودئۆغڵودایە بۆ کەکووک.
"