دكتۆر رۆژ نووری شاوەیس لەگەڵ جێگری سەرۆك كۆماری ئێران کۆبۆوه‌

دكتۆر رۆژ نووری شاوەیس لەگەڵ جێگری سەرۆك كۆماری ئێران کۆبۆوه‌
دكتۆر \"رۆژ نووری شاوەیس\"" جێگری سەرۆك وەزیرانی حكومەتی عێراقی فیدراڵ لەگەڵ دكتۆر \""عەلی سەعیدلوو\"" جێگری سەرۆك كۆماری ئێران لە كاروباری نێودەوڵەتیدا کۆبۆوه‌.


دكتۆر \""رۆژ نووری شاوەیس\"" جێگری سەرۆك وەزیرانی حكومەتی عێراقی فیدراڵ كە بە یاوەریی شاندێكی پایەبەرزی پێكهاتوو لە چەندین وەزیر و جێگری وەزیر و بەرپرسانی بانكی و سەرمایەگوزاری عێراق سەردانێكی تارانی كردووە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەمە 15ی ئاب / ئۆگۆستی 2012، لە بینای توێژینەوەكانی كاروباری نێودەوڵەتیی سەرۆك كۆماری ئێران، لەگەڵ دكتۆر \""عەلی سەعیدلوو\"" جێگری سەرۆك كۆماری ئێران لە كاروباری نێودەوڵەتیدا کۆبوونه‌وه‌ و سەبارەت بە پەیوەندیی بازرگانی، ئابووری و سەرمایەگوزاری لە نێوان دوو لایەندا گفتوگۆیان کرد.

لەم سەردانەدا، \""رافع العیساوی\"" وەزیری دارایی، \""خەیروڵڵا حەسەن بابەكر\"" وەزیری بازرگانی، \""ئەحمەد ناسر دەلی\"" وەزیری پیشە سازی و كانزاكان، \""سنان محەمەد رەزا الشبیبی\"" سەرۆكی بانكی ناوەندی عێراق، \""سامی رەئووف الارجی\"" سەرۆكی رێكخراوەی نەتەوەیی، \""مه‌هدی سەمەد القەیسی\"" جێگری وەزیری كشتووكاڵ و چەندین بەرپرسی عێراقی، جێگری سەرۆك وەزیرانی حكومەتی عێراقی فیدراڵ ئاماده‌ی چاوپێکه‌وتنه‌که‌ بون و لە شاندی ئێرانیش تەواوی وەزیرانی په‌یوه‌ند بە كاروباری تیجاری، بازرگانی و پیشەسازی بەشداری ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ بوون.

بڕیاروایە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دكتۆر \""رۆژ نووری شاوەیس\"" و شاندی یاوەری چاویان به‌ \""محەمەد رەزا رەحیمی\"" جیگری یەكەمی سەرۆك كۆماری ئێران، دكتۆر \""سەعید جەلیلی\"" سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران و دكتۆر \""عەلی لاریجانی\"" سەرۆكی پەرلەمانی ئێران، بکه‌وێت‌.
"
Top