عەبدوڵا گول ئەمڕۆ لەگەڵ ئەحمەدى نەژاد كۆ دەبێتەوە

عەبدوڵا گول ئەمڕۆ لەگەڵ ئەحمەدى نەژاد كۆ دەبێتەوە
عەبدوڵا گول سەركۆمارى توركیا كە لە چوارچێوەى بەشداربوون لە كۆبوونەوەى نائاساییی ڕێكخراوى هاریكارى ئیسلامى كە لە مەكە بەڕێوە دەچێ سەردانى عەرەبیستانى سعوودیەى كردووە، ئەمڕۆ لەگەڵ ئەحمەدى نەژاد سەركۆمارى ئێران كۆ دەبێتەوە، وارگەى \"سى ئێن ئێن تورك\"" گواستییەوە.
بەپێى سەرچاوەكە، سەركۆمارى توركیا لە پاڵ بەشداربوون لەو كۆبوونەوەیە كە سەرۆك و نوێنەرى زۆربەى وڵاتانى ئیسلامى ئامادەى بوون و پرسى تایبەت بە دۆخى سووریا، فەڵەستین، میانمار، سوودان و مالى هاتە گفتوگۆكردن، كۆمەلێك چاوپێكەوتن و كۆبوونەوەى دووقۆڵى ئەنجام دەدا.

لە كۆبوونەوەكەدا كە چاوەڕوان دەكرێ داوا لە ئەسەد بكرێ واز لە دەسەڵات بهێنێ، ئەحمەدى نەژاد سەركۆمارى ئێرانى هاوپەیمانیشى ئامادەیە.

گول دوێنێ سێشەم لەگەڵ سەركۆمارى تونس كۆ بووەوە و چاوەڕوان دەكرێ ئەمڕۆش لەگەڵ سەرۆكۆمارى پاكستان و ئێران و میسر كۆببێتەوە، ئەمە بەپێی هەمان سەرچاوە.

ڕێكخراوى هاریكاریی ئیسلامى 57 ئەندامى هەیە كە سەر بە وڵاتانى ئاسیا، ئەفریقیا و عەرەبین.















ئاكانیوز"
Top