كۆبوونەوەى رێكخراوى هاریكاریی ئیسلامى لە سعوودیە دەستى پێ كرد

كۆبوونەوەى رێكخراوى هاریكاریی ئیسلامى لە سعوودیە دەستى پێ كرد
ئەمڕۆ چوارشەم كۆبوونەوەى بەپەلەى رێكخراوى هاریكاریی ئیسلامى بە وتارى شا عەبدوڵاى پاشاى عەرەبستانى سعوودیە لە مەكە دەستى پێ كرد.

بڕیارە لە كۆبوونەوەى رێكخراوى هاریكاریی ئیسلامى لەبارەى پرسى تایبەت بە سووریا، فەلەستین و هاوكاریی مسوڵمانان بە میانمار گفتوگۆ بكرێ، ئاژانسى دەنگوباسى (ئیرنا)ى ئێرانى ئەم هەواڵەى گواستەوە.

سەرۆك و نوێنەرى زۆربەى وڵاتانى ئیسلامى لەو كۆبوونەوەیەدا بەشدارن و كۆبوونەوەكە تا شەوى ئەمڕۆ دەخایەنێ.

رێكخراوى هاریكاریی ئیسلامى 57 ئەندامى هەیە كە سەر بە وڵاتانى ئاسیا، ئەفریقیا و عەرەبین.
Top