كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی، ده‌ستیپێكرد
كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی، به به‌شداری سه‌رۆكی وڵاتانی ئیسلامی، به گوتاری ره‌سمی مه‌له‌ك عه‌بدوڵا، پاشای سعوودیه، له مه‌كه ده‌ستیپێكرد.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه به‌شێوه‌ی داخراو به‌ڕێوه‌ده‌چێت و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت تێیدا باس له كێشه‌ی موسڵمانه‌كانی بورما و كێشه‌كانی دیكه‌ی وڵاتانی ئیسلامی بكرێت.
له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئیسلامی له جه‌دده، ده‌نگ له‌سه‌ر هه‌ڵپه‌ساردنی ئه‌ندامیه‌تی رژێمی سووریا له رێكخراوه‌كه درا و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكه‌كانیشدا ئه‌م پرسه بخرێته به‌ر باس.