نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر پرۆژه‌ بڕیارێك سه‌باره‌ت به‌ سوریا رێكه‌وتن

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر پرۆژه‌ بڕیارێك سه‌باره‌ت به‌ سوریا رێكه‌وتن
ئه‌مڕۆ هه‌ینی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌ بڕیارێك رێككه‌وتن, به‌پێی بڕیاره‌كه‌ ئیدانه‌ی حكومه‌ت ده‌كه‌ن و به‌ گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌سوریا رازیبوون.

ئه‌و پرۆژه‌ بڕیاره‌ كه‌ سعودیه‌ ئاماده‌ی كردوه‌, سوریا ناچارناكات, جێبه‌جێی بكات, له‌و 193 وڵاته‌ی كۆمه‌ڵگای گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان لێی پێكهاتووه‌ 133 وڵات ده‌نگی له‌سه‌ر دا 12 ده‌نگ دژی بوون و 31 وڵاتیش ده‌نگییان له‌سه‌ر نه‌دا, هاوكات بڕیاره‌كه‌ نیگه‌رانی خۆی له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی توندوتیژییه‌كان له‌ سوریا ده‌ربڕی.

به‌پێی بڕیاره‌كه‌ كۆمه‌ڵگای گشتی به‌داخه‌ له‌ له‌ سه‌رنه‌كه‌وتنی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر رێكارێك تاكو ده‌سه‌ڵاتی سوریا به‌ بڕیاره‌كانی پابه‌ندبكان.
Top