هیومان رایس وۆچ ده‌سه‌ڵاتدارانى میانماری به كوشتن و ئه‌تكردن و ده‌ستگیركردنى موسلمانان تۆمه‌تباركرد
رێكخراوى هیومان رایتس وۆچى ئه‌مه‌ریكى ده‌سه‌ڵاتدارانى میانماری به كوشتن و ئه‌تكردن و ده‌ستگیركردنى موسلمانانى ویلایه‌تى راخین له باكوورى رۆژهه‌ڵاتى ئه‌و وڵاته تۆمه‌تباركرد.
له راپۆرتێكیدا رێكخراوى هیومان رایتس وۆچ كه دوێنێ له نیۆیۆرك بڵاو كرایه‌وه، تیایدا ئاماژه به‌وه‌كراوه كه هێزه حكومیه‌كان له میانمار رێگریان له هێرشى بودیه‌كان بۆ سه‌ر موسلمانانى هۆزى (رۆهینگیا) له ویلایه‌تى راخین نه‌كردوه و رێكخراوه‌كه ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌و وڵاته‌شى به سته‌مكردن له موسلمانانى ئه‌و ویلایه‌ته تۆمه‌تباركردوه.
راپۆرته‌كه‌ى روونشیكردۆته‌وه كه ده‌سه‌ڵاتدارانى میانمار له ویلایه‌تى راخین و ئاراكان رێگه‌یان به چه‌ند نه‌ته‌وه‌یه‌كى جیاواز داوه كه هێرش بكه‌نه سه‌ر موسلمانانى ئه‌و ناوچانه و دواتریش هێزه‌كانى سه‌ربازى حكومه‌تى میانمار هه‌ڵمه‌تێكى سه‌ربازیان له دژى موسلمانانى ئه‌و ناوچه‌یه ئه‌نجامداوه.
هه‌ر له راپۆرته‌كه‌دا، براد ئادامز به‌ڕێوه‌به‌رى نوسینگه‌ى هه‌رێمى رێكخراوى هیومان رایس وۆچیش له كشوه‌رى ئاسیا، رایگه‌یاندوه كه حكومه‌تى میانمار به‌رده‌وام ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌وه‌ى له‌ده‌ستیدا بێت بۆ وه‌ستاندانى توندوتیژى ره‌گه‌زپه‌رستى له وڵاته‌كه‌ى ئه‌نجامى ده‌دات، به‌ڵام ئه‌و رووداوانه‌ى كه له چه‌ند رۆژى رابردوو له ناوچه‌ى ئاراكان روویاندا، ئه‌وه نیشان ده‌دات كه توندوتیژیه تائیفیه‌كان و كوشتنى موسلمانان له میانمار به چاودێرى و هاندانى حكومه‌تى میانماره‌وه به‌رده‌وامى هه‌یه.