ڕۆژنامەیەکی کوێتی: ئێران لە هەوڵدایە، بۆ بەرژەوەندیی ڕژێمی دیمەشق کورد دابەش بکات

ڕۆژنامەیەکی کوێتی: ئێران لە هەوڵدایە، بۆ بەرژەوەندیی ڕژێمی دیمەشق کورد دابەش بکات
ڕۆژنامەی سیاسەی کوێتی ئەمڕۆ چوارشەممە لە زاری سەرچاوەیەكی عێراقی ئاگادارەوە ئاشکرای کردووە، کۆماری ئیسلامیی ئێران و هاوپەیمانانی لە عێراقدا لە هەوڵدان کورد دابەش بکەن کە مەبەست لێی خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی ڕژێمی سووریایە.
هەر بەپێی زانیارییەکانییەکانی ڕۆژنامەکە، سەرۆكى هەرێمی كوردستان لەلایەن هەواڵگریی ئێران و سووریا و گرووپە عێراقییەكانى هاوپەیمانیانەوە هەڕەشەی لەسەرە، بە هۆى سووربوونى لە بەرەوڕووبوونەوەى سەرۆكوەزیرانى عێراق، نووری مالیكی، بە هۆی پێڕۆکردنی دەستەڵاتی تاكڕەوی لە وڵاتدا.

ئەو سەرچاوەیە ڕۆژنامەی سیاسەی کوێتی ڕاگەیاندووە، دەستەڵاتدارانى ئەمەریكایی و هەرێمی هۆشدارییان داوە بە بارزانى كە رێوشوێنی توندتر لە شوێنی حەوانەوەى لە هاوینەهەواری پیرمام بگرێتە بەر، کە ڕەنگە لە ڕێی هێرشی ئاسمانییەوە یان لە رێگەى سیخوڕەكانى تاران و دیمەشقەوە بکرێتە ئامانج.

ئەو سەرچاوەیەی کە بە نزیک لە کورد ناوی براوە زیاتر گوتی، كە چەند لایەنێك لە ناو هاوپەیمانیی شیعە كە حكوومەتى عێراقی بەڕێوە دەبەن پێیان وایە كێشەى بارزانى لەگەڵ هەردوو رژێمی ئێران و سووریا پێوەندی بە دوو بابەتی جەوهەرییەوەیە:

یەكەم: بارزانى بایەخ بە دروستکرنی لۆبیی سیاسیی عێراقی دەدا بۆ كەمكردنەوەى نفوزی ئێران، بۆ ئەم مەبەستەیش هاوئاهەنگی لەگەڵ حكوومەتى توركیادا دەكات بۆ هێنانەدی ئەو ئامانجە، رووبەڕووبوونەوەیشی لەگەڵ مالیكی بەشێكی سەرەكیی ئەركی ئەو لۆبییەیە.
زانیارییەکانی ڕۆژنامەی سیاسەی کوێتی هاوکات زانیاریی داوە کە ئێران و چەند لایەنێکی شیعەی عێراق کار دەکەن بۆ گوشارخستنە سەر یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کە جەلال تاڵەبانی سەرۆکایەتیی دەکات، تاکو لە هەرێمی کوردسستان جیا ببێتەوە و هەرێمی سلێمانی دابمەزرێنێت، ئەو شارەی کە تاڵەبانی دەستەڵاتی تێیدا هەیە.
زانیارییەکانی ئەو ڕۆژنامەیە ئاشکرایشی کردووە کە نووری مالیکی بەڵێنی داوە پشکێکی گرینگی لە بودجەی دیاریکراوی هەرێمی کوردستان بۆ دابین بکات و لە ڕووی ئابوورییەوە قازانج بکات، ئەگەر هاتوو لە دەستەڵاتی بارزانی جیا بووەوە.
هاوکات سەرکردەکانی حیزبی دەعوە کە مالیکی سەرۆکایەتیی دەکات بە سیاسەی کوێتییان ڕاگەیاندووە کە جیابوونەوەی سیاسی و جیۆگرافی لە نێوان تاڵەبانی و بارزانی، گۆڕانکارییەکی بەهێز بەسەر هاوپەیمانەتییەکانی ئەم دواییە و هێزە ئیقلیمی و نێودەوڵەتییاندا دەهێنێت بۆ چەند ئامانجێکی سیاسی، کە سەرەکیترینیان دروستکردنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردە. هەر لەبەر ئەوەیشە بارزانی دەخوازێت ئەسەد هەر ئێستا بڕوخێت و نەگاتە سبەی. جونکە بارزانی پێی وایە کە ڕژێمی سووریا دوژمنی گەورەی گەلی کوردە لە ناوچەکەدا.
بابەتی دووەم کە پێوەندیی بە ململانێی نێوان بارزانی و تاران و دیمەشق و مالیکییەوە هەیە، ئەوەیە کە بارزانی دەیەوێت ناوچە کوردییەکان ناڕەزایی و خۆپێشاندانیان بۆ شۆڕشی چەکداری دژبە ڕژێمی ئەسەد بگۆڕن، ئەمە بەو واتایەیە کە گوشاری سەربازیی ڕژێمی ئەسەد بەسەر دیمەشق و حەلەب و ناوچەکانی دیکە کەم دەبێتەوە و یارمەتیدەری ڕووخانی ئەسەد دەبێت.
نزیکانی مالیکی، ئانکارا و ریاز بەوە تۆمتبار دەکەن کە ئەوان مەسعوود بارزانی هان دەدەن جەبهەیەکی کوردی هەڵگیرسێنێ بۆ لێدان و پەکخستنی سوپای ئەسەد.
ڕۆژنامەکە هاوکات ئاشکرای کردووە کە زانیارییەکانی کە لە ئەنجوومەنی کوردانی سووریاوە ئاماژە دەدەن کە گواستنەوەی شۆڕشی ئاشتیانە بۆ شۆڕشی چەکداری بەهادارترە، چونکە بەشدارینەکردنیان لە جەنگان بەرەوڕووی ڕژێمی سووریا و مانەوەیان لە چوارچێوەی تێکۆشانی ئاشتیانە، ڕەنگە هەڵوێستی سیاسیی کوردان بۆ دوای ئەسەد لاواز بکات.
سەرۆکی پارتیی چەپی سووریا، شەلال گەدۆ، بە ڕۆژنامەی سیاسەی ڕاگەیاندووە کە کوردانی سووریا دەیانەوێت ئەزموونی هەرێمی کوردستان بۆ باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بگوێزنەوە و پوکمی فیدراڵی تێدا بێت، ئەمە بە تێگەیشتن لەگەڵ تەواوی شەریکە سیاسییەکانی دیکە.

دووەم: كێشەكە پێوەندیی بە ململانێی نێوان بارزانى و تاران و دیمەشق و مالیكی هەیە، زانیارییەكان ئاماژە دەكەن كە بارزانى دەیەوێ ئاراستەى ناڕەزایەتییە ئاشتیخوازییەكان لە ناوچە كوردییەكانى سووریا هەر لە ناوچەی دێرێك و قامیشلۆ و عاموودا تا عەفرین بۆ شۆڕشێكی چەكداری بگۆڕێ دژی رێژیمی بەشار ئەسەد تا پاڵەپەستۆى سەربازیی لەسەر بەرەكانى حەلەب و دیمەشق و شارەكانى تر كەم بێتەوە، رۆژنامەى \"سیاسە\""ی كوێتی گواستییەوە."
Top