ناسا: 7 خولەك لە ترس لەسەر مەریخ

ناسا: 7 خولەك لە ترس لەسەر مەریخ
–لە کاتژمێر 6ی بەرەبەیانی رۆژی 8ی ئابی داهاتوو بڕیار وایە كەشتییەكی‌دیکه‌ی دۆزەرەوە بۆ تەواوكردنی ئەو پرۆسانەی گەڕان كە پێشتر لەسەر هەسارەی سوور ئەنجامدراون، لەسەر هەسارەی مەریخ بنیشێتەوە.
ناسا، خۆی بۆ دابەزاندنی دراماتیكی ئەو كەشتییە ئامادە دەكات كە قەبارەكەی هێندەی قەبارەی ئۆتۆمبێلێكی ئاساییە و سنووری گەڕانەكەی لەسەر هەسارەكە 12 میل دەبێت.

ئەو كەشتییە گەڕۆكە كە ناوی كیۆریۆستییە، بە شوێن بەڵگەكانی بوونی ئەگەری ژیان لەسەر هەسارەكە دەكۆڵێتەوە.

بۆ ئەوەی كەشتییەكە بە سەلامەتی بگاتە سەر رووی هەسارەكە، ناسا پێویستی بەوە هەیە پەنا بباتە بەر ئەو رێوشوێنانەی زیاتر لە فیلمەكانی خەیاڵی زانستیدا بینراون.

ئاژانسی گەردونی ئەمەریكا. پرۆسەی مانۆڕ و نیشتنەوەی كەشتییەكەی لەسەر رووی هەسارەكە بە 6 خولەك لە ترس ناوبرد.

ئادەم ستیلتزتر ، گوتی: هەندێكجار كە بیر لە كارەكە دەكەینەوە، بەكارێكی شێتانە دێتە بەرچاو.

كەشتییەكە لەسەر پشتی مووشەكێكدا رەوانەی سەر هەسارەكە دەكرێت كە 1000 مەتر دوور لە رووی هەسارەكە بەهۆی پەرەشووتێكەوە مووشەكەكە دادەبەزێنرێتە سەر مەریخ.

ئەندازیاری ئاژانسی ناسا، بیت چیسینگەر، گوتی: پێویستیمان بە بەختێكی زۆر هەیە بۆ ئەوەی پرۆسەكە بە سەركەوتوویی ئەنجام بدرێت، چونكە هەڵەیەكی بچووك یان شتێكی چاوەڕێنەكراو پرۆسەكە دەخاتە بەر مەترسییەكی گەورەی شكستهێنانەوە.
Top