ئۆباما وریاداری لە كاریگەرییەكانی تەنگژەی قەرزەكانی ئەوروپا بۆ سەر ئەمەریكا دەدا

ئۆباما وریاداری لە كاریگەرییەكانی تەنگژەی قەرزەكانی ئەوروپا بۆ سەر ئەمەریكا دەدا
باراك ئۆبامای سەرۆكی ئەمەریكا وریاداری لە كاریگەرییەكانی تەنگژەی قەرزەكانی ئەوروپا بۆ سەر ئەمەریكا دا و رای گەیاند كە ئابووریی وڵاتەكەی لە چەند مانگی داهاتوودا رووبەڕووی كاریگەرییەكانی تەنگژەی قەرزەكانی ئەوروپا دێتەوە.

ئۆباما لە كۆبوونەوەی لێژنەكانی پاڵپشتیكردن لە هەڵمەتەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئەمەریكا دووپاتی كردەوە كە سەرانی ئەوروپا نایەڵن ناوچەی یۆڕۆ یان دراوەكەی هەرەس بێنێ.

زیاتر گوتی، پێویستە ئەوان هەنگاوی یەكلاكەرەوە باوێن و ئاماژەی كرد، لەگەڵ تیموتی گایتنەر وەزیری گەنجینە كاتێكی زۆر لە هەوڵی هاوبەش لەگەڵ سەرانی ئەوروپا بۆ دەربازبوون لەو تەنگژە بەسەر دەبەین، وارگەی \"رووسیای ئەمڕۆ\"" بڵاوی كردەوە.

هەڵمەتەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی لە ئەمەریكا بەردەوامە و لە هەوڵی وەرگرتنەوەی دەسەڵات بۆ دووەم خول، باراك ئۆبامای سەرۆكی ئەمەریكا رووبەڕووی هەڕەشەی ئاستی بەرزی بێكاری و خاوبوونەوەی ئابووریی وڵات دەبێتەوە."
Top